په‌رله‌مانی تورکیا تا یه‌ک سـاڵی دیکه مۆڵه‌تی بۆ له‌شـکری وڵاته‌که‌ی درێژکرده‌وه بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی له‌شـکری له دژی بنکه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان له باکوری عێراق.
ڕۆژی سێشه‌ممه له پاش مشـتومڕێـکی داخراودا یاسادانه‌رانی تورکیا به 428 ده‌نگ به‌رامبه‌ر 18 ده‌نگ درێژکردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌که‌یان په‌سه‌ندکرد که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه کۆتایی پـێـدێت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له‌شـکری تورکیا هه‌میشه هێرشی ئاسمانی و زه‌مینی له دژی بنکه‌کانی په‌که‌که له باکوری عێراق ئه‌نجام ده‌دات. دوایـین هێرشی سه‌ره‌کی له مانگی دووی سـاڵی 2008 دا کراوه.
ئه‌نکه‌ره ده‌ڵێت نزیکه‌ی 2 هه‌زار سه‌رهه‌ڵـداوی په‌که‌که له باکوری عێراقن و ناوچه‌که بۆ هێرشبردنه سه‌ر تورکیا به‌کارده‌هێنن.
مانگی ڕابردووش، پارتی کرێـکارانی کوردسـتان ئاگربه‌سـته یه‌ک لایه‌نه‌که‌ی خۆی تا یه‌ک مانگی دیکه درێژکرده‌وه، به‌ڵام ئاگربه‌سـتی هه‌میشه‌یی به دور زانی تا ئه‌و ده‌مه‌ی تورکیا ئاماده ده‌بێت دانوسـتاندن بۆ کۆتاییهێنان به کێشه‌که بکات.