Accessibility links

فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی دەڤەری سیدەکان دەکەن و 3 کەس برینداردەبن


فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردومانی دەڤەری سیدەکانیان کرد بەو هۆیەوە سێ کەس برینداربوون و یەکێک لەو بریندارانە برینەکەی سەختە و قاچێکی لەدەستداوە.

لە تووێژێکدا لەگەڵ ئەحمەد زێباری لە دەنگی ئەمەریکا ، کرمانج عیزەت قایمقامی قەزای سۆران هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەرێنێتەوە بەهۆی تەقەی ڕۆژانەی نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا زەرەر بە ئاوەدانی دەگات.

هەروەها وتیشی ئەگەر پەکەکە بەناو ئەوێ بە دزی هاتوچۆ بکات گەر نا پەکەکە لەو ناوچەیە نین کە بۆردومان دەکرێن بەڵام سوپای تورکیا کەمتر لە کیلۆمەتر لە گوندەکە دوورن لە هەر پێکدادانێکدا خەڵک زەرەرمەند دەبێت وا تەسەور دەکەن ئەوانە پەکەکە لە ئاقاری گوندەکە بویان دەچن بویە ئەوان بە شێوەیەکی عەشوائی ئەو ناوچەیە بۆردومان دەکەن یان بە فڕۆکە لێی دەدەن.

قایمقامی سۆران گووتی بە هەردوو لامان گوتووە بەقسەی ئێمە ناکەن ئەو شەڕە، شەڕی کوردستانی عێراق نیە ئەو شەڕە، شەری تورکیایە بە بەلاش لە ناو سنۆری ئێمە جێبەجێ دەکەن بویە کێشەیەکی گەورەیە لە دەڤەرەکە ئێمە ئاگاداری بەغدامان کردووتەوە و ئەمڕۆ پەیامەکەم بۆ رێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە کە ئەو ناوچەیە چیدیکە تەحەمولی ئەو شەڕە ناکات کە بەبێ دەسهەڵاتی حکومەتی هەرێم و بە بێ دەسهەڵاتی خەڵکەکە بەڕێوە دەچێت و هیچ پەیوەندیەکی بە دەڤەرەکەوە نیە بویە تەمەنا دەکەین کە ئیدی بە شێوەیەکی کارا و جدی رێکخراوەکانی نێودەوڵەتی بێنە سەر خەت و بەڕاستی ئاوێک بەو ئاگرەدا بکەن.

ناوبراو زیاتر لەوبارەیەوە دەڵێت ئێستا بووەتە ڕۆژانە هەموو ڕۆژێک فرۆکەکانی تورکیا ئەو دەڤەرە بۆردومان دەکەن بە فرۆکە بە توپباران بە فرۆکەی تەجەسوسی بەردەوام لەسەر ناوچەکەیە و زەرەر لە هەردوولا هەیە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:40 0:00

XS
SM
MD
LG