Accessibility links

سابیر محەمەد: کوردستان بە گشتی چەقی ململانێکانە


ماوەیەکە هێزەکانی تورکیا بە چەندان کیلۆمەتر هاتوونەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە و ناوەناوە تۆپـبارانی ناوچەکە دەکەن و هاوکات فڕۆکەی جەنگیـیەکانیشی بۆردومان دەکەن، بەڵام هەر یەک لە حکومەتی هەرێمی و حکومەتی ناوەندی عێراق هەڵوێستێکی توندیان لە بەرامبەردا نەبووە.

سابیر محەمەد نووسەر و شیکەرەوەی سیاسی لە وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت لە ئێستادا هەر چوار پارچەی کوردستان کەوتوونەتە ناو چەقی ناکۆکیـیەکی گەورەی وڵاتە زلهێزەکان و وڵاتانی ناوچەکە.

دەشڵێت ئەوەی تورکیا دەیکات پەیوەندی بەو ناکۆکیـیە چەقبەستووەکانی نێوان ئەمەریکا و ڕووسیایە لەو ناوچەیەدا. هەروەها تورکیا دەیەوێت لە نێوەدا دەستکەوتی هەبێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:34 0:00

XS
SM
MD
LG