Accessibility links

وەزیری ئابوری تورکیا: بازرگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت سەرەڕای ڕیفراندۆمەکە

  • VOA News

وەزیری ئابوری تورکیا دەڵێت پەیوەندیـیە بازرگانیـیەکان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان نابێت تێکبچن بەهۆی ئەو ڕیفراندۆمەی لەم دوایـیانە بۆ سەربەخۆی ئەنجام درا، ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە پەیوەندیـیە ئابوریـیەکان لە ئێستادا وەک خۆیەتی و گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە.

نیهاد زەیبەچی دوێنێ سێشەممە ئەمەی بۆ حوڕیەتی دەیلی نیوزی ڕاگەیاند و گوتویەتی " لە میانەی قەیرانەکەی لەگەڵ ڕووسیا لە ساڵی 2015 یەکەم شت کردیان بازرگانییان سنووردارکرد. ویستیان لە ڕێگەی بازرگانیـیەوە وانەیەک بە تورکیا بدەن. ئەوە هەڵەیەکی گەورە بوو، بۆیە بە شتێکی دوروستی نابینم ئەم هەڵەیە بە هەمان شێوە دووباربکرێتەوە."

گوتیشی ئەنجومەنی وەزیران هیچ بڕیاری نەداوە دەروازەی سنووری خابور کە تاکە دەروازەی تورکیایە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دابخرێت.

هەروەها گوتویەتی بە بەهای نزیکەی 8 ملیار دۆلار بازرگانی لە نێوان تورکیا و عێراق هەیە، لەوانە 2.5 ملیار دۆلار لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا. لەگەڵ ئەوەش لە ئێستادا حکومەتی هەرێم نزیکەی 1.8 ملیار دۆلاری کاردارانی تورکیای لەلایە.

XS
SM
MD
LG