Accessibility links

سەعدی پـیرە: بەهرۆز گەڵاڵی بووەتە قوربانی شکستهێنانی ئۆپەراسیۆنێـکی هەواڵگری تورکیا


بەهرۆز گەڵاڵی نوێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە تورکیا ئەمڕۆ پـێنجشەممە گەیشتەوە شاری سلێمانی، ئەمەش پاش ئەوەی لە لایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە ئاگادارکرایەوە لەوەی دەبێت وڵاتەکەیان جێبهێڵێت، بەهۆی بوونی ڕووداوێـک لە ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا.

سەعدی ئەحمەد پـیرە گوتەبێژ و ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە وتووێژێـکی تایبەتدا لەگەڵ دەخیل شەممۆ لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا، گوتی "زۆر جار یەکێتی نیشتمانی نرخی سیاسەتی کوردستانی و هاوکاری نەکردن لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کوردستانیان بەسەردا دابەشکراوە نرخەکەی دەدات، وە ئەم جارەش هەمان شتە کە کردەوەیەکی ئۆپەراسیۆنێـکی هەواڵگری لەلایەن تورکیاوە کراوە سەرکەوتوو نەبووە و بە زەرەری تورکەکان تەواوبووە."

گوتیشی کاربەدەسـتانی تورکیا یەکێتی تۆمەتباردەکەن بەوەی هاوکاری نەکردوون. بەڵام سەعدی پـیرە ئەو تۆمەتە ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت یەکەم تورکیا مافی ئەوەی نیـیە لە وڵاتێـکی دیکە ئۆپەراسیۆن ئەنجام بدات، دووەم کەسیان ئاگادارنەکردووەتەوە و خۆیان خەریکی بەرنامەیەک بوون کە تیایدا سەرنەکەوتوون، وە لە بری ئەوەی دانبنێن بە شکستەکەیان دەیانەوێت قەیرانێک دروستبکەن بۆ ئەوەی شکستەکەیان بشارنەوە، بۆیە بەهرۆز گەڵاڵی و بنەماڵەکەی باجەکەی دەدەن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:22 0:00

XS
SM
MD
LG