Accessibility links

تورکیا: بڕیاری ڕێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی عێراق هەڵەیەکی گەورەیە

  • VOA News

سەرۆک وەزیری تورکیا دەڵێت بڕیاری ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی عێراق، بڕیارێکی نابەرپـرسانەیە، لەم کاتەی چەندان کێشە ناوچەکەی گرتووەتەوە.

بینالی یڵدرم ئەمڕۆ هەینی لە پاش نوێژی هەینی لە ئەنکەرە لە لایەن ڕۆژنامەوانێـکەوە لە بارەی هەڵوێستی تورکیا بەرامبەر بڕیارەکەی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم پـرسیاری لێکرد و یڵدرم لە وەڵامدا گوتی " بۆچوونی ئێمە زۆر ڕوون و ئاشکرایە کە یەکپارچەیی خاکی عێراق دەخوازین و خەڵکی عێراق لە سایەی یەک دەوڵەتدا بژین."

پاشان گوتی" ناوچەکە هێندە کێشەی زۆری هەیە و دروستکردنی کێشەیەکی دیکە کارێکی ڕاست نیـیە، بۆیە پـێموایە بڕیارێکی نابەرپـرسانەیە دراوە."

لە لایەکی دیکە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ڕاگەیاندنێـکدا گوتی ئەم بڕیارەی هەرێمی کوردستانی عێراق هەڵەیەکی گەورەیە و مەسەلەی یەکپارچەیی خاکی عێراق خاڵێـکی سەرەکیـیە لە سیاسەتی تورکیا بۆ عێراق.

XS
SM
MD
LG