له پڕۆگرامی "له گه‌ڵ ڕووداوه‌کان"ی ئه‌مڕۆ ده‌په‌ڕژێینه سه‌ر دوو پرسی جیاواز. له به‌شی یه‌که‌می به‌رنامه‌که‌دا میوانداری به‌ڕێز به‌ده‌ڵ ئه‌نجو، ڕۆژنامه‌وانی کورد له تورکیامان کردوه و لێمان پرسی به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێی تورکیا که یه‌ک له که‌سایه‌تییه زۆر نزیکه‌کانی ئه‌ردۆغانه، چه‌ند ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی پڕۆژه‌ی گۆڕینی یاسای بنه‌ڕه‌تی له ئه‌و وڵاته بوونی هه‌یه؟
حیزب و که‌سایه‌تییه‌کانی تورکیا که له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕیاری ئه‌ردۆغان نین چه‌ند ده‌توانن به‌ره‌نگاری ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ گۆڕینی یاسا له ئه‌ووڵاته بکه‌ن؟
له به‌شی دووهه‌می به‌رنامه‌که‌ش، له گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وان ئاسۆ که‌ماڵ له به‌ریتانیا قسه‌مان کرد و لێمان پرسی ڕێکه‌وتنی نێوان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌کیه‌تی نیشتمانی چ کاریگه‌رییه‌کی له سه‌ر هاوسه‌نگی هێزه‌کان له هه‌ریمی کوردستان ده‌بێت و هه‌روه‌ها ئه‌م ڕێکه‌وتنه ئایا ده‌توانێت هیچ چه‌شنه گۆڕانکاریێک له پێوه‌ندی نێوان هه‌ریمی کوردستان و ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی عێڕاق پیک بینێت؟