Accessibility links

کۆنفڕانسی ڕۆژنامه‌وانی له‌ هه‌وڵێر سه‌باره‌ت به‌ هێرشی تورکیا


عابد ئێکه‌ : "ئەوە ترۆریستە ئەوەی کە سکرتێری پارتێک ژنێک لەسەر شەقامی سەرەکی بەشێوەیەکی هوڤانە کوشتووە."

هاکان کەرەچای، کۆنسوڵی تورکیا لە هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی ئامانجی ئەو ئۆپەراسیۆنە بۆ لەناوبردنی ئەو گرووپە تیرۆریستانەیە کە لە ناوچەکەدا ئامادەبوونی خۆیان هەیە، بەهیچ شێوەیەک ئەو ئۆپەراسیۆنە دژ بە برا کوردەکانمان نیە تەنها دژ بە گرووپە رێکخراوە تیرۆریستیەکانی پەکەکە و پەیەدە و یەپەگەیە، ئێمە دەمانەوێ ئەو دەستەواژەیە ڕوون بێت کە ئێمە کێشەمان لەگەڵ برا کوردەکانمان نیە بەهیچ شێوەیەک، تورکیا ئەم هەنگاوەی دانا ئەو هەنگاوە دژ بە کوردان نیە تەنها دژ بە گرووپە رێکخراوە تیرۆریستیەکانی پەکەکە و هەروەها ئەو درێژکراوانەی کە سەر بە سوریان گرووپە تیرۆریستیەکان وەکۆ پەیەدە و یەپەگەیە.

عابد ئێکه‌، نوێنەری هەدەپە لە هەرێمی کوردستان
عابد ئێکه‌، نوێنەری هەدەپە لە هەرێمی کوردستان

لە وەڵامی کۆنسوڵی تورکیادا لە هەولێر، عابد ئێکە نوێنەری هەدەپە لە هەرێمی کوردستان بۆ‌ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت هەموو جیهان دەزانێت شەڕی چییە، ئەوە تیرۆریستە ئەوەی کە مرۆڤی مەدەنی دەکوژێت ئەوە ترۆریستە ئەوەی کە سکرتێری پارتێک ژنێک لەسەر شەقامی سەرەکی بەشێوەیەکی هوڤانە کوشتووە، شەڕەکە شەڕی کوردە و شەڕی ئازادکردنی دیلەکانی داعشە.

ئاواز حەمید ئەفەندی، ئه‌ندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان
ئاواز حەمید ئەفەندی، ئه‌ندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان

ئاواز حەمید ئەفەندی پارلەمانتاری خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لە فڕاکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ دەنگی ئەمەریکا گوتی ئەوەی کە دیارە تیرۆریستەکان دیارن تیرۆریستی داعش بوون کە هەر ئەوانەبوون تا ئێستا لە کوردستانی سوریا توانیان ئەو تیرۆریستانە نەهێڵن و هەموو وڵاتانیش شاهیدی ئەوەن، ئەوە بە نیسبەت تورکیا تیرۆرێستن چونکە کوردن هیچ کێشەیەکی تر نیە، ئەگەر تورکیا بیەوێ هەموو کوردەکان ئەوەی ناوی کورد بێت دەڵێت تیرۆریستە ئێمە داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین کە بەهانای ئەو خەڵکە و کوردانە بێن و بەهانای ئەو کەسانە بێن کە بەرگری لە مرۆڤایەتی دەکەن تا ئێستا ئەوان دژی تیرۆرێستان بوونە و خوشیان ئیسبات کردووە.

XS
SM
MD
LG