Accessibility links

دادگایەکی تورکیا بڕیاری سزای زیندانی بۆ دیلەک ئۆجەلان دەدات


دادگایەکی تورکیا بڕیاری سزای زیندانی دوو ساڵ و نیوی بۆ دیلەک ئۆجەلان ئەندامی پەرلەمانی سەر بە هەدەپە دەرکرد بە تۆمەتی پـڕۆپاگەندە بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان.

دادگای ڕوحا ئەمڕۆ پـێنجشەممە ئەم سزایەی بۆ دیلەک دا کە خوشکەزای عەبدوڵڵا ئۆجەلانی ڕێبەری دەسـتگیرکراوی پارتی کرێکارانی کوردستانیشە.

ئاژانسی ئانادۆلۆی دەوڵەتی تورکیا دەڵێت داواکاری گشتی داوایکردبوو سزای 5 ساڵ زیندانی بدرێت، ئەمەش بە تۆمەتی ئەوەی لە ساڵی 2016 لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی ئەندامێکی پەکەکە بەشداری کردبوو و لەوێ وتاری بۆ خەڵکەکە پـێشکەش کردبوو.

جێی وەبیرهێنانەوەیە ڕۆژی سێشەممەش پەرلەمانی تورکیا ئەندامێتی لە 2 پەرلەمانتاری هەدەپە سەندەوە بە تۆمەتی سووکایەتی بە سەرۆک و پـڕۆپاگەندە بۆ تێرۆرزم. ئەگەربێت و دادگای پـیاداچوونەوە سزاکەی سەر دیلەک پەسەندبکات و لە لایەن پەرلەمانەوە ئەندامێتی لێ‌بسێنرێتەوە، ئەوا لە کۆی 59 پەرلەمانتارەکەی هەدەپە تەنیا 45 ئەندامیان لە پەرلەماندا دەمێننەوە.

XS
SM
MD
LG