4 کوژراو و 20 بریندار لە تەقینەوەی خۆکوژی لە ئەستەمبوڵدا.
تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە ئەستەمبوڵدا لایەنی کەم چوار کوژراو و بیست بریندای لێکەوتەوە. هێرشەکە لە دۆخێکدا ڕووی داوە کە هەموو ڕێ و شوێنێکی ئەمنی توند لەو وڵاێەتهدا گیراوەتە بەر و تەنانەت لە لایەن دەوڵەتەوە هەموو یاد و مەراسمێکی تایبەت بە نەورۆزی کوردەکان لە شارو شاروچەکانی تورکیادا قەدەغە کراوە.
بەرپرسانی وڵات ڕایانگەیاند کە تەقینەوەکە ڕۆژی شەمە لە یەکێک لە قەرەباڵغترین شەقامەکانی ئەستەمبوڵ بە ناوی ئیستقلال ڕووی داوە و دەڵێن زۆرێک لە گەشتیاران و کڕیاران لەم کاتەی هەفتەدا ڕوو لەم شەقامە دەکەن.
دەوڵەتی تورکیا لە پاش تەقینەوە خۆکوژییەکانی ئەم دواییەوە کە بەرپرسیارەتی خستە ئەستۆی گرووپە بەرهەڵستکارەکانی کوردەوە، بەردەوام لە دۆخی ئامادە باشی ئەمنیدایە و هاوکاتیش هێزە سەربازییەکانی بەردەوامن لە سەرکووت کردنی پارتی کرێکارانی کوردستان لە زۆرێ لە شار و شاروچکە کوردییەکانی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە.
واشیپ شاهین، پارێزگاری ئەستەمبوڵ، بڕیاری قەدەغە کردنی یادەکانی نەورۆز لە لایەن دەوڵەتەوە بەم شێوەیە شی دهکاتهوه.
ئەو دەڵێت داواکارییەکی زۆریان بۆ ئەنجامدانی یاد و ڕێۆڕهسمەکانی نەورۆز پێشکەشکراوە، بەڵام لە پێناوی دڵنیا بوون لە ئاسایشی ژیانی بەشدار بووانی ئەو ڕێۆڕهسمانە و سەرجەم هاوڵاتیانی شارەکە هەموو داواکارییەکانیان ڕەد کردوەتەو و هەروەها دەڵێت کە دەوڵەت پێیوایە ئیستا کاتێکی گونجاو نییە بۆ بەڕێوبردنی ئەو یاد و ڕێۆڕهسمانە.
ڕێۆڕهسمی گردوکوی فهرمی نەورۆز بۆ 21 مارچ لە شارەکانی ئامێد (دیاربکر) و ئەستەمبوڵ کە زۆرترین دانیشتوانی کوردی تێدایە، قەدەغە کراوە، بهڵام پارتی سەرەکی کوردەکان، هەدەپە، سووره لە سەر ئەنجام دانی ڕێۆڕهسمەکانی نەورۆز و پابەند نەبوونیان بەو بڕیارەی دەوڵەتەوە.
هێزەکانی پولیس دەیان ئەندام و لایەنگەری هەدەپەیان دەستگیر کردوە، بە تایبەت ئەوانەی کە بڕیار بووە بۆنە و ڕێۆڕهسمەکانی نەورۆز له ڕۆژی یهک شهممه بەڕێوە ببەن. ئەو بۆنانەی کە سەدان هەزار خەڵک تێدا بەشداری دەکات.
لە ئەنجامی پڕۆسەی ئاشتی لە نێوان دەوڵەتی تورکیا و پهکهکه دا کە ساڵی ڕابردوو کۆتایی هات، ڕۆژی نەورۆز لە چوارچێوەی کرانەوە بە ڕووی کوردا، وەک پشوویەکی فەرمی لە سەرتاسەری تورکیادا ڕاگەیاندرا.
چەنگیز ئەکتار، ماموستای زانستە سیاسیەکان هۆشداری ئەوەی دا کە قەدەغە کردنی ڕێۆڕهسمی نەورۆز دەتوانێت دەرەنجامی خراپی لێکەوێتەوە.
"ئێستا مشتومڕێکی توند لە نێوان هەدەپە و دەوڵەتی تورکیادا لە ئارادایە، کوردەکان سوورن لە سەر ئەنجامدانی ڕێۆڕهسمەکانی نەورۆز، بەو پێیەی ئەم جەژنە گرنگترین جەژنی گشتی کوردەکانە کە هەیانە. بۆیە باروودۆخەکە زۆر ترسناکە و لە لای خۆمەوە هیوادارم ڕۆژی یەک شەمە هیچ ڕووداوێکی ناخۆشی لێنەکەوێتەوە.
بە پێ وتەی نوعمان کوتملوس، جێگری سەرۆک وەزیران، ئەگەری پەرە سەندنی گرژییەکان زۆرە. ناوبراو ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە پارلمان لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا لێسەندنەوەی پارێزبەندی پارلمانتارانی هەدەپە پەسەند دەکات تاوەکوو بتوانرێت بە پێ یاسای بەرنگاربوونەوەی تیرور ڕووبەڕووی لێکوونیەوە بکرێنەوە.