ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا بۆ یه‌که‌م جار داوای لێـبوردن کرد له‌سه‌ر کوشـتنی نزیکه‌ی 14 هه‌زار که‌س له میانه‌ی شاڵاوێـکی له‌شـکری بۆ تێـکشـکاندنی سهرههڵـدانێـکی کوردی له سـاڵانی سـیـیهکاندا. ئه‌مه‌ش ده‌بێته یه‌که‌م داوای لێـبوردنی حکومه‌تی تورکیا له‌سه‌ر کوشـتنکاری.
پـێشـتر هه‌ر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه که‌مال کیلیچدارئۆغلو سه‌رۆکی پارتی سه‌ره‌کی ئۆپـۆزسیۆن "پارتی گه‌لی کۆماری" که به جه‌هه‌په ناسراوه، داوای‌کرد تورکیا دان به ڕابردووی خۆیدا بنێت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له سـاڵانی نێوان 1936 و 1939 حکومه‌تی تورکیا 13806 که‌سی له شـاری ده‌رسیمی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که کوشت.