له‌شـکری تورکیا به‌رده‌وامه له هێرشه ئاسـمانی و زه‌مینیـیه‌کانی خۆی له دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی کورد له باکوری عێراق، هاوکات ئانکه‌ره خوازیاری پـشـتیوانی ئێرانی درواسێـیه له‌و شه‌ڕه‌ی له دژی سه‌رهه‌ڵـداوان.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی و له ئانکه‌ره وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران عه‌لی ئه‌کبه‌ر سـاڵحی و هاوتا تورکه‌که‌ی ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵو کۆبوونه‌وه و له‌وێ پـێـکه‌وه پـلانه‌کانی خۆیان ڕاگه‌یاند بۆ هاریکاریکردنی یه‌کتر له دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان (په‌که‌که) و باڵه ئێرانیـیه‌که‌ی پارتی ژیانه‌وه‌ی ئازادی کوردسـتان (پـژاک).
ساڵحی گوتی ئه‌و دوو کۆمه‌ڵه کێشه‌ی هاوبه‌شیان بۆ هه‌ردوو وڵات دروستکردووه و ئه‌وه‌ش پـێویسـتی به هاوکاریکردنی زیاتره له دژیان.
لای خۆیه‌وه داوود ئۆغڵو گوتی تورکیا و ئێران له ئێسـتاوه به دواوه پـێـکه‌وه کارده‌که‌ن هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی ئه‌م هه‌ڕه‌شه تێرۆریستیـیه نامێنێت. ده‌موده‌ست ڕوون نیـیه ئه‌و دوو وڵاته پـێـکه‌وه نه‌خشه‌ی چ کرده‌وه‌یه‌کی هاوبه‌ش له دژی سه‌رهه‌ڵـداوان داده‌ڕێژن.
تورکیا ده‌ستی به شـاڵاوه‌که‌ی خۆی له دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی پارتی کرێکارانی کوردسـتان کرد له پاش زنجیره‌یه‌ک هێرشی په‌که‌که له ڕۆژی چوارشه‌ممه، ئه‌وه‌ی بوونه مایه‌ی کوژرانی 24 سه‌رباز. تورکیا ده‌ڵێت زۆربه‌ی هێرشه زه‌مینی و ئاسـمانیـیه‌کانی له ناوچه‌ی چه‌لێ ئه‌نجام ده‌درێن.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان گوتوویه‌تی هێزه‌کانی له‌شـکری تورکیا هێرشێـکی یه‌کلایی‌که‌ره‌وه‌ی زه‌مینی و ئاسـمانی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن که به به‌شێـک له چاره‌سه‌ر بۆ تێرۆرزم ناوزه‌دی کرد.
حکومه‌تی عێراق سه‌رزه‌نشتی هێرشی سه‌رهه‌ڵداوانی کرد و په‌یمانی دا کار له‌گه‌ڵ ئانکه‌ردا بکات بۆ ڕێگه‌گرتن له ڕوودانی ئه‌م جۆره هێرشانه له ئاینده‌دا.
هێرشه‌کان بوونه مایه‌ی توڕه‌بوونی هه‌زاران تورک که زۆربه‌یان خوێندکارن و ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له ئانکه‌ره ڕێـپێوانیان سـازدا به مه‌به‌ستی پـشـتیوانیکردن له له‌شـکر. و زۆربه‌یان دروشـمیان له دژی تێرۆرزم ده‌چڕی.