عه‌بدوڵـڵا گولی سه‌رۆکی تورکیا جه‌ختی کردۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی سووره له‌سه‌ر نه‌هێشـتنی به گوته‌ی خۆی تێرۆر و به‌دیهێنانی ئاشـتی و ئارامی بۆ خه‌ڵـکی تورکیا.
ئه‌م لێـدوانه‌ی گول پاش ئه‌وه هات که ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له هێرشێـکی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا 8 سه‌رباز کوژران.
هاوکات بوڵند ئارینج جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا سه‌رپه‌رشـتی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به په‌له‌ی ئاسایشی له ئانکه‌ره کرد بۆ تاووتوێـکردنی ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی پـێویستن بگیرێنه‌به‌ر بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌که‌که.
هه‌روه‌ها ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه ڕه‌نگه ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆک وه‌زیر که ئێسـتا له مه‌کسیـک به‌شـداری له کۆنگره‌ی لووتکه‌یی کۆمه‌ڵی 20 ده‌کات، کۆتایی به گه‌شـته‌که‌ی بهێنێت و به‌ره‌و تورکیا بگه‌ڕێته‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه سه‌رۆکی سـتوونه هاوبه‌شه‌کانی له‌شـکری تورکیا نه‌جده‌ت ئۆزال و فه‌رمانده‌ی هێزه پـیاده‌کان خه‌یری کڤریک ئوغڵۆ کۆتایـیان به به‌شداریـکردنیان له مانۆڕی له‌شـکری " داڵی ئه‌نادۆلدا" هێنا و به‌ره‌و ناوچه‌ی هه‌کاری به‌ڕێـکه‌وتن.
جێی ئاماژه پـێـکردنه زوویه‌کی ئه‌مڕۆ تورکیا ڕایگه‌یاند که‌وا له هێرشێـکی په‌که‌که‌دا به خومپاره و ئاڕپـیجی بۆ سه‌ر بنکه‌یه‌کی له‌شـکری له ناوچه‌ی ئۆره‌ماری هه‌کاری 8 سه‌رباز کوژراون و 16 ی دیکه برینداربوون. هه‌روه‌ها 10 چه‌کداری په‌که‌که‌ش کوژراون.