له‌شـکری تورکیا ده‌ڵێت فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی بۆردومانی ئه‌و شوێنانه‌ی کردووه که گومان وایه بنکه‌کانی سه‌رهه‌ڵـداوانی کوردی تورکیا بن له باکوری عێراق.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس ئاماژه‌ی به ڕاگه‌یاندنێـکی له‌شـکری تورکیا کردووه که فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی تورکیا له ئه‌شـکه‌وته‌کان و بنکه‌کانی تری پارتی کرێکارانی کوردستانیان داوه له ناوچه‌کانی زاب و خواکورکی هاوسنوور له‌گه‌ڵ تورکیادا. هه‌ر له‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا هاتووه ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه دره‌نگانێـکی ڕۆژی شه‌ممه کراوه.
له‌شـکری تورکیا ده‌ڵێت هه‌موو فڕۆکه‌کان به بێ وه‌یی گه‌ڕاونه‌ته‌وه بنکه‌کانی خۆیان و هیچ زانیاریـیه‌کی زیاتر نه‌دار سه‌باره‌ت به زیانی گیانی و ماڵی.
سه‌رهه‌ڵـداوانی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان (په‌که‌که) شه‌ڕ بۆ خودموختاری کورده‌کانی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا ده‌که‌ن. به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه‌وه ده‌یان هه‌زار که‌س له تورکیا کوژراون له‌وتای سـاڵی 1984 وه.
په‌که‌که خاکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق به‌کارده‌هێنێت بۆ ئه‌و هێرشـانه‌ی له ناو تورکیادا ده‌یکات.
ئه‌مڕۆش یه‌کشه‌ممه وه‌ک ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فه‌ڕه‌نسا بڵاویکردۆته‌وه له زاری به‌ختیار دۆگان ده‌مڕاستی په‌که‌که‌وه ده‌ڵێت سه‌رهه‌ڵـداوانی کوردی تورکیا هیچ زیانیان نه‌بووه له‌و هێرشه ئاسـمانیـیانه‌ی دره‌نگانێـکی ڕۆژی شه‌ممه کرابوونه سه‌ر بنکه‌کانیان.
دۆگان گوتووشیه‌تی هێرشه ئاسـمانیـیه‌کان زیانی له کێڵگه‌کان و له ژماره‌یه‌ک له گونده‌کانی ناوچه‌که داوه، به‌ڵام په‌که‌که هیچ زیانێـکی نه‌بووه و هه‌روه‌ها زیان له ناو خه‌ڵـکی سیڤیلیشـدا نه‌بووه.