Accessibility links

کۆمەڵەی سوریا: بە تەقەی هێزێکی تورکیا لە نزیک کۆبانی 2 کەسی سیڤیل کوژراون


کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت هێزێکی تورکی کە لەگەڵ هێزێکی ڕووسی لە دەوروبەری کۆبانی ئەمڕۆ سێشەممە سوڕاونەتەوە، تەقەی لە خۆپـیشاندەران کرد کاتێک بەردبارانیان کردن و لە ئاکامدا 2 کەس گیانیان لەدەست‌دا و 7 کەسی دیکە برینداربوون.

گەواهیدەرێکیش بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرزی گوت بە چاوی خۆی بینیویەتی هێزەکە سەرەتا تەقەی بە ئاسماندا دەکرد تاوەکو بڵاوە بە خۆپـیشاندەران بکات، پاشان تەقەی لە خۆپـیشاندەران کرد و لەگەڵیدا گازی فرمێسک ڕێژی بەکارهێنا و بەهۆیەوە 3 کەس برینداربوون.

مستەفا بالی بەرپـرسی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەسەر تویتەرەکەی لەم بارەیەوە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا نیشانی دەدات ژنێک برینداربووە نووسی" لەشکری تورکیا تەقە لە خۆپـیشاندەرانی کورد دەکات و بە ڕۆژی ڕووناک دەیانکوژێت لەبەرچاوی تەواوی جیهان. کورد وا لە ماڵی خۆی دەکوژرێت لەو شوێنەی ئەمەریکا و ڕووسیا دەڵێن دەبێتە ناوچەیەکی ئارام و پارێزراو. هێرشی سەرکێش و نامەرد بۆ سەر خەڵکی سیڤیل ڕابگرن."

لەلایەکی دیکە وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند ئەمڕۆ بۆ جاری پـێنجەم هێزی هاوبەشی تورکی و ڕووسی لە ناوچە سنووریـیەکان سوڕاونەتەوە و ڕەچاوی سەلامەتی خەڵکی سیڤیلیان کردووە سەرەڕای ئەوەی لایەن تێرۆرستانەوە ئیستفزازکرابوون.

ناڕەزایی خەڵکی کۆبانی لە بەرامبەر هێزێکی لەشکری تورکیا
please wait

No media source currently available

0:00 0:00:57 0:00

XS
SM
MD
LG