Accessibility links

تورکیا لە پلانەکەی بۆ بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەی کابوڵ پاشگەزدەبێتەوە


دوو سەرچاوەی ئاسایشی تورکیا وتیان تورکیا " لە پلانی کۆنتڕۆڵکردنی فڕۆکەخانەی کابوڵ " پاشگەزبۆتەوە، ئەوەش دوای کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانێتی ناتۆ، بەڵام ئەگەر تاڵیبان داوای لێبکات ئەوا ئامادەیە یارمەتی پێشکەش بکات.

یەکێک لە سەرچاوەکان وتی لەنێوەندی " بێسەروبەرییەکەی فڕۆکەخانەکەدا، پڕۆسەی کۆنتڕۆڵکردنی فڕۆکەخانەکە لەلایەن سەربازانی تورکەوە بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی وەستا."

سەرچاوەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت وتی " لەگەڵ ئەوەشدا، لە حاڵەتێکدا ئەگەر تاڵیبان داوای پشتیوانی بکات، دەکرێت تورکیا لەڕووی تەکنیکی و ئاسایشیەوە لە فڕۆکەخانەکەدا یارمەتی پێشکەش بکات."

ڕۆژی دووشەممە هاوکاتی ڕووخانی هێزەکانی ئاسایشی ئەفغانستان و هەڵهاتنی سەرۆکەکەی لە وڵاتەکە، ئەفغانستان کەوتەوە ژێر دەسەڵاتی تاڵیبان، هەروەها هەزاران کەس لە هەوڵیاندا بۆ هەڵهاتن چوونە ناو فڕۆکەخانەی کابوڵەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG