Accessibility links

تورکیا: پێویستە لەسەر سعودیە ڕوونکردنەوە بدات لەسەر ئەوەی چی بەسەر لاشەی خاشقچیدا هاتووە


وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغلۆ

دەزگای هەواڵی ئەنادۆڵۆ لە زاری وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغلۆوە بڵاویکردەوە ئاشکراکردنی ئەوەی چی بەسەر لاشەی ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچیدا هاتووە بەرپرسیارێتیەکە لەسەر شانی سعودیە، جەختیشی لەوە کردەوە پاشای سعودیە سەلمان بن عەبدولعەزیز ئەو کەسە نەبووە کە فەرمانی کوشتنەکەی دەرکردووە.

ئۆغلۆ لە ژاپۆن بە ڕۆژنامەنووسانی وت تورکیا زانیاری دیکەی لایە و کاتێک کە دڵنیابوونەوە لە کۆتای هاتنی لێکۆڵینەوەکان ئەو کاتە زانیارییەکان ئاشکرا دەکەن.

وتیشی ناکرێت تیمێکی 15 کەسی بێن بۆ تورکیا بۆ کوشتنی هاوڵاتیەکی سعودی بەبێ هیچ فەرمانێک.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG