Accessibility links

جێگری سەرۆکی تورکیا: دەبێت لێکۆڵینەوە لە هەواڵی تواندنەوەی لاشەی خاشقچی بکرێت


جەمال خاشقچی
جەمال خاشقچی

جێگری سەرۆکی تورکیا فوئاد ئەکتای وتی پێویستە لێکۆڵینەوە لە هەواڵی تواندنەوەی لاشەی ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچی بکرێت .

دەزگای هەواڵی فەڕمی ئەنادۆڵۆی تورکی وتی ئێستا تەواو ئاشکرایە جەمال خاشقچی کە لە کونسوڵخانەی سعودیە لە ئیستەنبوڵ دیارنەما، لە ئەنقەست کوژراوە.

ئەکتای وتی " پرسیارەکە ئەوەیە کێ فەرمانەکەی دەرکردووە. ئەوەیە ئێستا هەوڵدەدەین وەڵامەکەی بزانین. پرسیارێکی دیکەش هەیە، لاشەکە لەکوێیە؟ هەواڵی ئەوە هەیە کە لاشەکەی لە ترشی کیمیاییدا توێندراوەتەوە. دەبێت لێکۆڵینەوە لە هەموو ئەمانە بکرێت."

لە ماوەی ڕابردوودا منداڵەکانی خاشقچی داوایان کرد لاشەی باوکیان بگەڕێندرێتەوە بۆ سعودیە تاوەکو لەوێ بینێژن.

هەردوو کوڕەکەی خاشقچی، سەڵاح و عەبدوڵا لە چاوپێکەوتنێکیاندا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێندا وتیان خێزانەکە ناتوانێت بەبێ بوونی لاشەکە ئەو قورساییە زۆرەی مردنی باوکیان هەڵبگرن.

سەڵاح وتی "ڕەوشێکی نائاساییە و مردنێکی نائاساییشە، هەموو ئەوەی دەمانەوێت ئەوەیە بینێژین لە شارەکەدا وەکو هەموو ئەندامانی دیکەی خێزانەکە." هەروەها وتی " لەگەڵ بەرپرسانی سعودیەدا باسم لەمە کردووە و تەنها هیوادارم ئەوە بەمزووانە ڕووبدات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG