Accessibility links

ئەنادۆڵۆ: پۆلیسی تورکیا پێی وایە لاشەی خاشقچی سوتێنراوە


دەزگای هەواڵی ئەنادۆڵۆی تورکی ڕاپۆرتێکی پۆلیسی بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێت پۆلیسی تورکیا پێی وایە لاشەی ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچی لەوانەیە سوتێنرابێت.

جێی ئاماژەیە ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچی کە ڕەخنەی لە شازادەی جێگرەوەی سعودیە محەمەد بن سەلمان دەگرت، لەناو کونسوڵخانەی سعودیەدا لە ئیستەنبوڵ لەسەر دەستی کۆمەڵێک سعودی کوژرا، ئەوەش بووە هۆی توڕەبوونێکی جیهانی لە سعودیە و زیانی گەیاند بە پێگەی شازادەی جێگرەوەی سعودیە محەمەد بن سەلمان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.

دەزگای هەواڵی ئەنادۆڵۆی تورکی بڵاویکردەوە دوو بیر و سیستمێکی گەرمکەرەوە هەیە لەژێر زەوی کونسوڵخانەکەدا کە با گاز کاردەکات و دەتوانرێت پلەی گەرمییەکەی بەرز بکرێتەوە بۆ هەزار پلە و ئەوەش دەتوانێت هەر شوێنەوارێکی دی ئێن ئەی لەناوببات.

ئەنادۆڵۆ وتی پۆلیسی تورکیا پێی وایە ئەو زانیارییانەی کە لە لێکۆڵینەوەکانەوە دەستی کەوتووە ئاماژە بەوە دەکەن لاشە بڕاوەکەی خاشقچی لەوانەیە سوتێنرابێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG