Accessibility links

تەقینەوەیەک ناوچەیەکی ئستەنبوڵ دەهەژێنێت


کاربەدەسـتێـکی تورکیا دەڵێت تەقینەوەیەک لە نزیک شوێنی وەسـتانی هێڵێکی میترۆی شارەکە ڕوویداوە و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم کەسێـک برینداربووە.

بەپـێی دوایـین هەواڵ تەقینەوەکە لە ئەنجامی بۆمبێـکی دەسـتکردبووە. ئاژانسی دەنگ‌وباسی دۆگان ڤیدیۆیەکی کامێرای چاودێری دەسـتکەوتووە کە تیایدا تەقینەوەکە نیشـان دەدرێت.

تەقینەوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە ناوچەی بەیرەم پاشا بوو و بە پەلە ژمارەیەک ئەمبوڵانس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە. دەڵێن تەقینەوەکە لە ژێر زەویـیەکەوە بووە. کاربەدەسـتانی دەستبەجێ هاتووچۆی میترۆیان ڕاگرت.

ڤاسیب شاهین فەرمانداری ئستەنبوڵ بە ئاژانسی ئانادۆلوی فەرمی دەوڵەتی تورکیا گوت بە لایەنی کەم کەسێـک بە سووکی برینداربووە. بەڵام کەناڵی NTV تورکی گوتی 6 کەس برینداربوون. دوایـین ئامار دەڵێت 5 کەس برینداربوون.

XS
SM
MD
LG