تورکیا ده‌ڵێت که‌شتییه جه‌نگیه‌کانی یارمه‌تی هه‌ر گه‌مییه‌ک ده‌ده‌ن که که‌ره‌سته‌ی مرۆڤایه‌تی بگه‌یه‌نێته که‌رتی غه‌ززه تاوه‌کو له له هێرشی ئیسرائیل بیانپارێزێت.
سه‌رۆک وه‌زیری ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئۆردو‌غان له ڕۆژی پێنجشه‌ممه به که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لجه‌زیره‌ی ڕاگه‌یاند، تورکیا به‌رده‌وام ده‌بێت له ناردنی هاوکاری بۆ غه‌ززه، به‌ڵام ڕێگا نادات هێرشی پاره‌که‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر که‌شتییه تورکیـیه‌که‌ی ماڤی مارمارا دووباره ببێته‌وه که 9 که‌سی تێدا کوژران.
له هه‌فته‌ی ڕابردوو تورکیا ئاستی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا زۆر داگرت. تورکیا باڵیۆزی ئیسڕائیل و دیپلۆماته باڵاکانی دیکه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی له ئه‌نکه‌ره ده‌رکرد. هه‌روه‌ها هاوکاریه له‌شکرییه‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوپه‌یمانه‌ی پێشوویدا ڕاگرت.