شاندێـکی باڵای ئیسرائیلی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیادا کۆبۆته‌وه له هه‌وڵدانێـکدا بۆ باشـترکردنی په‌یوه‌ندیـیه‌کان که به زوویی پاش په‌لاماری کوشـنده‌ی ئیسرائیل له مانگی پـێـنج بۆ سه‌ر که‌شـتیـیه‌که‌ی غه‌ززه تێـکچووبوو.
میدیاکانی ئیسرائیلی و تورکی له ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕایانگه‌یاندووه که بنیامین بن ئه‌لئازه‌ر وه‌زیری پـیشه‌سـازی و بازرگانی ئیسرائیلی له برۆکسل له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلو کۆبۆته‌وه.
کۆبووه‌وه‌که وا نه‌بووه نهێنی بێت، به‌ڵام ئاشـکرا بووه له‌و کاته‌ی له ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه له لایه‌ن که‌ناڵی 2 TV بڵاوکرابۆوه.
وتووێژه‌کان گوایه به مه‌به‌سـتی چاککردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کان بووه پاش هێرشی ئیسرائیل که له‌سه‌ر ئه‌نجامدا هه‌شت چالاکوانی تورکی و ئه‌مه‌ریکایی‌یه‌کی به ڕه‌چه‌ڵک تورکیش کوژرابوون.