تورکیا لە کۆبوونەوەیه‌کی لوتکه‌یی ئه‌نجومه‌نی وڵاتی ئێسلامی هه‌ینی لە ئیستەنبوڵ به جیدی داوای کرد کرد بۆ پشتیوانی له فه‌له‌ستینییه‌کان له به‌رامبه‌ر ئیسرایل دا ڕابوه‌ستن و هوشداری دا که بڕیاری ئه‌مه‌ریکا بۆ به فه‌رمی ناسینی ئورشه‌لیم وه‌ک پێته‌ختی ئیسڕایل ته‌نیا ده‌بێته یه‌کێک له ئه‌و هه‌نگاوانه‌یه له دژی جیهانی ئیسلام دهاویشترێت.
سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان داوای پێک هاتنی کۆبوونەوەی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی کرد کە لە 57 وڵات پێکهاتووە، ئەمەش دوای ئەوەی هێزەکانی ئیسڕائیل دەیان خۆپیشاندەری فەڵەستینیان لە کەرتی غەززە کوشت پاش ئه‌وه‌ی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە تەل ئەڤیڤەوە بۆ ئۆرشەلیم گوێزرایه‌وه.
له ده‌مێکدا بۆ ڕێبه‌رانی پایه‌بڵندی وڵاتانی ئیسلامی قسه‌ی ده‌کرد ئه‌ردۆغان داوای یه‌کیتی کرد و گوتی ئورشه‌لیم سێهه‌م شوێنی پیرۆز جیهانی ئیسلام مه‌به‌ست و ئامانجی هه‌موومانه.
ئه‌ردۆغان که له خۆلی سه‌رۆکایه‌تی ڕێکخراوی وڵاتانی ئیسلامییه، کرداره‌کانی ئیسرایلێی له غه‌زه به کارێکی "حکومه‌تی تێرۆر"ی زانی و له گه‌ڵ قڕکردنی جووله‌که‌کانی به‌راورد کرد.
سه‌رۆک وه‌زیری فه‌له‌ستینی ڕامی حه‌مه‌ده‌ڵا ڕه‌خنه‌ی له ئه‌مه‌ریکا گرت که به گوازتنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی "مافه‌کانی مێژوویی، یاسایی و نیشتمانی" فه‌له‌ستینییه‌کانی پێ شێل کرد و بۆته "به‌شێک له گرفته‌که نه‌ک چاره‌سه‌ری" و بۆیه وای کرد که شایانی نێوبژیکاری له ڕه‌وتی ئاشتی دا نه‌بێت.
شایەنی باسە لە پاش ڕەخنە توندەکانی سەرۆکی تورکیا لە ئیسرائیل، بنیامین نەتەنیاهو سەرۆک وەزیری ئیسرائیل لە ڕێگەی تویتەرەوە وەڵامی دایەوە که ئەردۆغان دوایـین کەسە باس لە ئەخلاقی شەڕ بۆ ئێمە بکات.
نەتەنیاهو لەسەر تویتەرەکەی نووسیبووی" ئەردۆغان لە نێو ئه‌و که‌سانه دایه که پشتیوانی له حه‌ماس ده‌که‌ن و هیچ گومانی تێدانیە باش لە تێرۆرزم و سەربڕین تێدەگات. پـێشنیار دەکەم باس لە ئەخلاق بۆ ئێمە نەکات."
پاشان نووسیویەتی" پـیاوێک کە بە هەزاران سەربازی تورک ڕەوانەبکات بۆ داگیرکردنی باکوری قوبرس و سوریا وەها باشترە ئامۆژگاری ئێمە نەکات کاتێک کە بەرگری لە خۆمان دەکەین لە دژی گروپی حەماس. پـیاوێک کە دەستی سوورە بە خوێنی ژمارەیەکی بێ‌شومار لە هاوڵاتیانی کورد لە تورکیا و سوریا دەبێته هه‌ره که‌سی تازه کە باس لە ئەخلاقی شەڕ بۆ ئێمە بکات."