کاربەدەسـتانی تورکیا دەڵێن ئەمڕۆ دووشەممە هێزەکانی پـۆلیس هەڵمەتێـکیان لە دژی شانەیەکی داعش لە شاری ئامەد ئەنجامداوە و لە ئاکامدا 7 چەکداری داعشیان و کوشتووە و 2 پـۆلیسیش گیانیان لەدەسـتداوە و 5 پـۆلیسی دیکە برینداربوون.
نوعمان کورتولموش بە ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەتد پـرێسی گوتووە 2 پـۆلیسەکە بە بۆمبێـک کوژراون کە کرابوو بە دەرگای یەکێـک لەو سێ چوار ماڵەی هەڵیانکوتابووەسەر.
گوتیشی 12 کەسیش دەسـتگیرکراون کە گومان دەکەن سەر بە داعش بن. ئێسـتا هەوڵ دەدەن بزانن ئەم کەسانە کێن و چەندیان بیانین.
جێی ئاماژەیە پـێکدادانەکان لە ناوچەی کایابیناری شاری ئەمەد بوو، ئەمەش یەکەم شەڕی نێوان هێزەکانی ئاسایشی تورکیا و چەکدارانی داعشە لە ناو شارێـکدا لە تورکیا. پـێشـتر لەسەر سنووری سوریا لە یەکتریان کوشتووە.
هێشـتا ڕوون نەبووەتەوە ئایا ئەو شانەیە پەیوەندی بە هەردوو تەقینەوەکەی ئەنکەرە هەیە یان نا.