Accessibility links

دادگایەکی تورکیا فەرمانی دەسـتگیرکردنی 4 گومانبار دەدات لەسەر دوو تەقینەوە خۆکوژیـیەکەی ئەنکەرە


دادگایەکی تاوان لە تورکیا فەرمانی کردووە 4 کەس دەسـتگیربکرێن کە گومان دەکرێت دەسـتیان لەو دوو تەقینەوە خۆکوژیـیە هەبووبێت کە لە 10 ی مانگی دە خۆپیشـاندانێـکی ئاشتیـیانەی لە ئەنکەرە کردە ئامانج و لە ئاکامدا 100 کەس گیانیان لەدەسـتدا و سەدانی دیکە برینداربوون.

دادگا شەوی یەکشەممە بڕیارەکەی دا، بەڵام ناوەکانی ئاشکرا نەکردن. دەڵێن تۆمەتبارن بە دروسـتکردنی بۆمب و تەقەمەنی بە مەبەستی کوشتن و هەوڵی تێـکدانی سیستەمی دەستوری وڵات.

کاربەدەسـتانی تورکیا گوتیان داعش گومانباری یەکەمە لەم هێرشەی کرایە سەر ئەم خۆپـیشاندانە ئاشتیانەی سـازکرابوو بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە شەڕی نێوان حکومەت و پارتی کرێکارانی کوردسـتان.

بەپـێی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ناو تورکیا پـۆلیس پـێی وایە دوو گەنجی شاری سەمسور هێرشە خۆکوژیـیەکەیان ئەنجامداوە، یەکێـکیان ناوی یونس ئەمرە ئەڵڵاگۆزە و برای ئەو خۆکوژە بووە کە تەقینەوەکەی سورجی ئەنجامدابوو کە بووە مایەی گیان لەدەسـتدانی 34 کەس و زۆربەیان گەنج بوون و بۆ ئاوەدانکردنەوەی کۆبانی لەوێ کۆبووبوونەوە. خۆکوژەکەی دیکەش ناوی عومەر دێنیز دوندارە و دەڵێن لەم دوایـیانە دوو جار سەردانی سوریای کردووە.

XS
SM
MD
LG