له چه‌ند حه‌وتوی ڕابردوودا، داعش چه‌ند ته‌قینه‌وه‌ی خۆکوژی له ناوخوی تورکیا‌دا ئه‌نجام داوه و ئه‌وه‌ش تورکیای هان داوه هاوکات له‌گه‌ڵ زیاد بۆنی مه‌ترسی شه‌ڕی گڕوپه چه‌کداره‌کان له ناوخۆی تورکیا، په‌یوه‌ستی ئۆپراسیونی سه‌ربازی دژی جیهادیه‌کان بێت. دۆریان جونز له‌م باریه‌وه راپورتێکی بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا نوسیوه و شاهێد عه‌له‌وی کردویه‌تی به کوردی.
خۆ ته‌قانه‌وه‌که‌ی مانگی ڕابردوو له سروچ له لایه‌ن به‌رپرسه‌کی تورکیا وه‌ک کارێکی پلان داڕێژاو و گران وه‌سفکرا.
پۆلیسی تورکیا ده‌ڵێت خۆکوژه‌که تورک بووه و بۆ ماوه‌ی زیاتر له یه‌ک ساڵ وه‌ک ئه‌ندامی ڕێکخستنی کار و باری له‌شکه‌ری داعش له ناوخوی تورکیا تێکوشانی بووه.
کادری گورسێل، ستون نووسی ماڵپه‌ری ئه‌لمانیتور، ده‌ڵێت تورکیا ئیسته خه‌ریکه به‌های ئه‌وه ده‌دات که مه‌ترسی جیهادیه‌کانی به جدی وه‌رنگرت.
گورسێل ده‌ڵێت: "تورکیا ئێستا بووه به شاڕێیه‌ک بو رۆشتن بۆ جیهاد و جموجۆڵی جیهادیه‌کان و ڕێکخستنه‌کانیان له‌م وڵاته‌وه پشتگوێ خراوه، به مه‌به‌ستیش وه پشتگوێ خراوه. له تورکیا‌دا، هه‌وڵی زۆربه‌ی گرووپه جیهادیه‌کان و به تایبه‌ت داعش، بۆ کۆکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی له خۆیان پشتگوێ خرا. ده‌ره‌نجامی ئاوا سیاسه‌ته‌ک زیادبوونی مه‌ترسی تێرۆریستی له‌م وڵاته‌دایه که له داعێش وه سه‌رچاوه ده‌گرێت."
حه‌وته‌ی ڕابردوو، له مشت و مرێه‌کی پارلیمانیدا سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌که‌ی سروچ، حێزبه ئۆپۆزیسیونه‌کان، حێزبی داد و گشه‌پێدانیان به وه تاوانبار کرد که گروپه جیهادیه‌کانی به مه‌به‌ستی روخانی حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د به کار هێناوه به‌ڵام ئه‌و حێزبه هه‌تا ئێستاش ئه‌و تومه‌ته‌ی ره‌ت کردوه‌ته‌وه.
سینان ئۆلگه‌ن، لێکوڵه‌ری میوان له ئه‌نستیتوی کارنێگی ده‌ڵێت گه‌وره‌ی ئه‌م هه‌ره‌شه داعش سازی ده‌کات ته‌نانه‌ت ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له سیاسه‌تی تورکیاش داوه‌ته‌وه.
ئۆلگه‌ن ده‌ڵێت: "داعش له‌م ماویه‌دا رێکخستن و رێکخراوه و شانه‌ی جۆراوجۆری له ناو تورکیا‌دا ساز کردوه که هه‌ر ئه‌مه‌ش رێگه‌ی پێ ده‌دات ئه‌و کاته‌ی بیه‌وێت دژی تورکیا و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی بجوڵێت. هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه تورکیا له سه‌ره‌تاوه بڕیاری بدات به هۆشیاریه‌وه ئۆپراسیونی خۆی دژی داعێش وه پێش ببات."
رخنه‌گران ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی که تورکیا به وریایه‌وه به‌رانبه‌ر داعش جوڵاوه‌ته‌وه بووه‌ته هۆی ئه‌وه چه‌ندین ئه‌ندامی ده‌رکه‌وتوی داعێش که له لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌منی تورکیا ده‌ست به سه‌ر کرابون به خێرایی ئازاد کرێن.
له پاش ته‌قینه‌وه‌که‌ی سروچ، حکۆمه‌تی تورکیا به‌ڵێنی داوه داعێش سه‌رکۆت ده‌کات، به‌ڵام ستون نوسی گورسێل ئاگاداری ده‌داته‌وه که تورکیا ئێسته به‌رانبه‌ری ئه‌رکه‌کی قورس بووه.
گورسێل ده‌ڵێت: "داعش به سه‌دان که‌سی له تورکیاوه بۆ جیهاد وه‌رگرتوه . دیاره ئه‌مه به مانای ئه‌وه‌یه که هه‌ر که‌س ده‌ڵێت داعێش شه‌ره‌که‌ی خۆی له تورکیا به‌ره‌و ده‌ره‌وه ده‌نێریت له هه‌ڵه‌دایه. شه‌ر له ناو خۆی تورکیا‌شدا بوونی هه‌یه و ده‌کرێت ئه‌گه‌ری کرده‌وه‌ی تێرۆریستی له شاره گه‌وره‌کانی تورکیا بێنینه به‌ر چاو. ئه‌مه کاره‌ساته‌کی گه‌وره بۆ تورکیا، ئابووری تورکیا و ئه‌هوه‌نی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م وڵاته‌یه."
شاره گه‌وره‌کانی رۆژئاوای تورکیا و ره‌نگه پێشه‌سازی پر سودی گه‌شتیاری له‌م وڵاته که گه‌شتیارانی روژئاواش زۆر ڕووی لێ ده‌که‌ن، ده‌توانن بکرێن به ئامانج. ئه‌گه‌رچی هێزه‌کانی ئاسایشی تورکیا له ئاماده باشی ته‌واو دان، چاودێران ده‌ڵێن که به پێی ئه‌و باوه‌ره‌ی که داعێش له ناو تورکیا‌دا یارمه‌تید‌ه‌ری خۆجێی هه‌یه، پێش گرتن به هه‌وڵێکی تێرۆریستی له لایه‌ن داعشەوه زۆر دژوار ده‌بێت.