Accessibility links

شەڕ لە نێوان لەشکری تورکیا و داعش لەسەر سنووری سوریا هەڵدەگیرسێت


شەڕە تەقە لە نێوان لەشکری تورکیا و چەکدارانی داعش لەسەر سنووری سوریا هەڵگیرسا، پاش ئەوەی لە ناوچەیەکی ژێر دەسـتی داعش لە دیوی سوریاوە تەقە لە سەربازێـکی تورک کرا و کوژرا.

ڕووداوەکە ڕۆژی پـێـنجشەممە ڕوویدا لە نزیک شارۆچکەی کلیسی تورکیا کە بەرامبەر شارۆچکەی ئعزازی سوریایە. هەروەها 2 سەربازی دیکە برینداربوون.

لەشکری تورکیا دەڵێت سەربازەکانی 5 چەکداری داعش تەقەیان لە سەربازەکانیان کردووە و ئەوانیش بە چوار تانکیان وەڵامیان داونەتەوە و چەکدارێـکی داعشیان کوشتووە و تەرمەکەیان کەوتووەتە دەست و 3 ئۆتۆمبیلی داعشیان تێـکشـکاندووە.

بەپـێی میدیاکانی تورکیا فەرماندەی لیوای پـێـنجی زرێپـۆشی وڵاتەکەیان لە پارێزگای غازی عەنتاب بەرەو شوێنی شەڕەکە ڕۆیشـتووە کە لە ئێسـتادا لیواکەی بەشداری لە شەڕەکەدا دەکات.

ئەمە یەکەم جارە لەوەتای داعش هەیە لەشکری تورکیا بکەوێتەوە شەڕەوە لە دژی ئەم گروپە توندڕەوە. پـێشـتر بەردەوام لەسەر سنوور چەکدارانی داعش و سەربازانی تورک چاویان لە یەکتر بووە و هیچ ڕووداوێـک لە نێوانیان ڕووی نەدابوو.

لەم بارەیەوە ڕۆبین ڕەشوان لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا وتووێژی لەگەڵ ڕۆژنامەوان ئەحمەد ئەسڵان کردووە کە لە نزیکەوە ئاگای لە شەڕەکان بووە. ئەو دەڵێت 2 سەرباز کوژراون و نزیکەی 6 بۆ 7 سەربازی دیکە برینداربوون و تانکەکانی تورکیا چوونە ناو خاکی سوریاوە و گەڕانەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:04 0:00

XS
SM
MD
LG