ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی تورکیا ئانادۆڵو دەڵێت هێزەکانی پـۆلیس لە چەند هەڵمەتێـکیاندا لە وڵات 21 کەسیان دەسـتگیرکردووە بە گومانی ئەوەی پەیوەندیـیان بە داعشەوە هەیە.
هەڵمەتی دەسـتگیرکردنەکان ئەنجامدرابوون لە شارەکانی ئستەنبوڵ و شارۆچکەی کۆچئالی نزیکی و هەروەها هەردوو شاری شانلی ئۆرفە و مێرسین لە باشوری تورکیا لە نزیک سنووری سوریا.
سێ لە دەسـتگیرکراوەکان بیانین و دەسەڵاتدارانی تورکیا لەو بڕوایەدان ئەمانە بەنیازبوون بچنە ناو سوریاوە و پەیوەندی بە داعشەوە بکەن.
ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز دەڵێت کاربەدەستان لە بەشی نەهێشـتنی تێرۆر لە بەڕێوەبەرایەتی پـۆلیس ئستەنبوڵ ئامادە نەبوون لێدوان لەسەر هەواڵەکە بدەن.
جێی ئاماژەیە تورکیا لە ژێر فشاری ئەندامانی ناتۆ هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ ڕێگەگرتن لە کەسانی بیانی لەوەی لە سنووری وڵاتەکەیەوە بۆ سوریا بـپەڕێنەوە بە مەبەستی پەیوەندیکردن بە داعشەوە.
ئەحمەد داوود ئۆغڵو سەرۆک وەزیری تورکیا دەڵێت شەڕی ناو سوریا هەڕەشەیەکی گەورەیە لە وڵاتەکەی و تورکیا ڕێگەی لە هەزاران کەسی بیانی گرتووە بچنە ناو وڵاتەکەیەوە بەهۆی مەترسیـیە ئاسایشیـیەکان.