Accessibility links

سەرۆکی تورکیا دەڵێت بەرپـرسێکی عێراق دەگاتە وڵاتەکەی بۆ وتووێژکردن لە بارەی شنگالەوە


سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند بەپـرسێکی عێراق دەگاتە وڵاتەکەی و لەگەڵ هاکان فیدان سەرۆکی دەزگای موخابەرات وتووێژ دەکات لە بارەی ناوچەی شنگالی سەر بە پارێزگای نەینەوای عێراق.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگریەکی ڕۆژنامەوانی لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک ئەمەی ڕاگەیاند بەر لەوەی بەرەو شاری ڤارنای وڵاتی بولگاریا بەڕێبکەوێت.

ئەردۆغان ناوی بەرپـرسە عێراقیـیەکەی ئاشکرا نەکرد و وردەکاری زیاتری نەدا، بەڵام ئاماژەی بۆ ئەوە کرد پارتی کرێکارانی کوردستان لە شنگال کشاونەتەوە.

جێی ئاماژەیە ڕۆژی هەینی پەکەکە کشانەوەی خۆی لە شنگاڵ ڕاگەیاند. ئەردۆغان دوێنێ یەکشەممە گوتی ئۆپەراسیۆنێکی لەشکری دەسـتپـێدەکەن بۆ نەهێشتنی پەکەکە لە شنگالدا.

لە ئێستادا میدیا عێراقیـیەکان دەڵێن هێزەکانی لەشکری عێراق لەو شوێنانە جێگیربوون کە پەکەکە لێـیان کشاوەتەوە.

XS
SM
MD
LG