Accessibility links

سەرۆک وەزیری تورکیا دەڵێت ڕێگە بە دامەزراندنی دەوڵەت لەسەر سنوورەکانی باشوری وڵاتەکەیان نادەن

  • VOA News

سەرۆک وەزیری تورکیا دەڵێت ناکرێت ئەنکەرە چاوپـۆشی بکات لەو هەوڵانەی دەدرێن بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی نوێ لەسەر سنوورەکانی باشوری تورکیا، ئیدی لە سوریا بێت یان لە عێراق.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی ئانادۆڵۆی نیمچە فەرمی تورکیا ڕایگەیاند بن عەلی یڵدرم ئەمڕۆ پاش نوێژی هەینی لە یەکێـک لە مزگەوتەکانی ئەنکەرە ئەمەی بۆ ڕۆژنامەوانان ڕاگەیاند و گوتویەتی تورکیا لەم بارەیەوە لەگەڵ وڵاتانی پەیوەندیدار بەم بابەتە وتووێژ دەکات.

جەختی لەوەش کرد هیچ گۆڕانکاریـیەک بەسەر سیاسەتی ئاسایشی تورکیا نەهاتووە و ئەگەربێت و ئەنکەرە هەست بە هەڕەشەیەکی تێرۆرستی بۆ سەر وڵاتەکەی بکات، ئەوا مافی خۆی بەکاردەهێنێت کە لە یاسای نێودەوڵەتیـیەوە سەرچاوەی گرتووە.

دوێنێ پـێنجشەممەش وەزیری وزەی تورکیا برائەت ئەلبەیرەک گوتی بڕیاری هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم زیان بە هاوکاری ئابوری هەرێم لەگەڵ تورکیا دەگەیەنێت، وە باکوری عێراق بە تەواوی باجەکەی دەدات، بۆیە پاشگەزبوونەوە لەم بڕیارە هەنگاوێکی ڕاستە دەبێت.

XS
SM
MD
LG