تورکیا هێزێـکی له‌شکری بۆ ناوچه‌ی باشیکی نزیک شاری موسڵ ڕه‌وانه‌کردووه و حکومه‌تی عێراق ناڕه‌زایی خۆی ده‌ربڕیوه و داوای له تورکیا کردووه ڕێز له سه‌روه‌ری خاکی عێراق بگرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌کی تورک به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رزی گوتووه هێزێـک که له سه‌دان سه‌ربازی تورک پـێکهاتووه ڕه‌وانه‌ی نزیک شاری موسڵ کراون به مه‌به‌سـتی مه‌شق و ڕاهێنان به هێزه عێراقیـیه‌کان.
پاشان سه‌رچاوه‌که گوتویه‌تی ئه‌و سه‌ربازانه هه‌ر پـێشتر له هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقدا بوون و ئێستا به‌ره‌و موسڵ براون و چه‌ند ماشێنێـکی زرێپـۆشیشیان له‌گه‌ڵدا ڕۆیشتووه.
ڕۆژنامه‌ی یه‌نی شه‌فه‌قی سه‌ر به حکومه‌تی تورکیا له ڕاپـۆرتێـکیدا له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌ی هه‌واڵه‌که‌ی پشـتڕاستکرده‌وه و نووسیویه‌تی له کاتی شه‌ودا ئه‌و هێزه به کاروانێـک چوونه‌ته باشیکه‌وه.
له واشنتن، دوو کاربه‌ده‌سـت له وه‌زاره‌تی به‌رگری به ڕۆیته‌رزیان گوتووه ئه‌مه‌ریکا ئاگاداره که تورکیا سه‌دان سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی باکوری عێراق کردووه، به‌ڵام جه‌ختیان له‌وه کردووه‌ته‌وه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی تورکیا به‌شێـک نیـیه له‌و چالاکیـیانه‌ی هاوپه‌یمانێـتی نێوده‌وڵه‌تی له دژی داعش ئه‌نجامیان ده‌دات.
له به‌غداش، ئۆفیسی حه‌یده‌ر عبادی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق به‌یانـنامه‌یه‌کی له‌م باره‌یه‌وه ده‌رکرد و تیایدا نووسیویه‌تی که پـێوسته ئه‌م هێزه‌ی تورکیا ده‌سـتبه‌جێ له خاکی عێراق بکشێته‌وه.
پاشان له به‌یانـنامه‌که‌دا هاتووه تورکیا هێزێـکی بۆ ناو خاکی عێراق ناردووه به بیانوی مه‌شق و ڕاهێنان به گروپه عێراقیـیه‌کان به‌بێ ئه‌وه‌ی داوا یان مۆڵه‌ت له ده‌سه‌ڵاتدارانی حکومه‌تی فیدراڵی عێراق وه‌ربگرێت. ئاماژه‌ی بۆ قه‌باره‌ی هێزه‌که کردووه که نزیکی فه‌وجێـک ده‌بێت و تانک و تۆپـیان پـێـیه.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌ویش به جودا به‌یانـنامه‌یه‌کی ناڕه‌زایی له‌م باره‌یه‌وه ده‌رکردووه.
له پـێشهاته‌یه‌کی دیکه‌دا، به‌پـێی ڕۆژنامه‌ی یه‌نی شه‌فه‌ق ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکی تورکیا گوتویه‌تی وڵاته‌که‌ی هێزێـکی 15 هه‌زار سه‌ربازی به تانک و تۆپه‌وه ئاماده‌کردووه بۆ لێدانی په‌یه‌ده ئه‌گه‌ربێت و هه‌ر جموجۆڵێـکی نه‌خوازراو ئه‌نجام بدات.