ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه کاربه‌ده‌سـتانی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا و عێراق به جودا گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی تورکیا ده‌که‌ن.
فه‌رمانده‌ی باڵای له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا له عێراق ژه‌نه‌ڕاڵ لوید ئه‌ستن له ئه‌نکه‌ره له‌گه‌ڵ ده‌سـته‌یه‌کی له‌شـکری تورکیا و وه‌زیری ناوخۆ به‌شیر ئه‌ته‌لای کۆده‌بێته‌وه. پـێشـبینیی ده‌کرێت ووتووێژه‌کان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه بێت که ده‌درێن بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی چالاکیـیه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردسـتان.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌و ئاگربه‌سـته‌ی په‌که‌که پـێشـتر یه‌ک لایه‌نه ڕایگه‌یاندبوو، له‌م هه‌فته‌یه‌دا کۆتایی پێدێت.
هاوکات وه‌زیری به‌رگری عێراق عه‌بدولقادر ئه‌لعوبه‌یدی له‌گه‌ڵ هاوشانه تورکه‌که‌ی وه‌جدی گونول وتووێژی کرد به مه‌به‌سـتی تاووتوێکردنی پلانێـک که ڕێـگه به تورکیا ده‌دات سه‌رهه‌ڵـداوه کورده‌کان له ناو خاکی عێراق بکاته ئامانج.