وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا داوای له عێراق کرد ڕێـگه له هێرشه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردسـتان له خاکی وڵاته‌که‌یانه‌وه بگرن، ئه‌مه‌ش له‌و ده‌مه‌ی هه‌ردوو وڵات وابه‌سته‌یی خۆیان به شه‌ڕی دژی سه‌رهه‌ڵـداوان نوێ کرده‌وه.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له ئانکه‌ره له کۆنفرانسێـکی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شـدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئه‌حمه‌د داوود ئوغڵوو پـێشـوازی له‌و ئاماده‌یی عێراق کرد بۆ نه‌هێشـتنی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان له‌سه‌ر خاکی وڵاته‌که‌ی. هه‌روه‌ها گوتی تورکیا چیدی پشووی نه‌ماوه و سووره له‌سه‌ر نه‌هێشـتنی هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌رهه‌ڵـداوانی ئه‌وانه‌ی له باکوری عێراقن. ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی هه‌موو ڕێـوشوێنێـک له‌و پـێناوه‌دا ده‌گرێته‌به‌ر.
لای خۆیه‌وه هۆشیار زێباری گوتی بوونی سه‌رهه‌ڵـداوانی کورد له باکوری عێراق جێی قبوڵ نیـیه، به‌ڵام وڵاته‌که‌ی له ئێسـتادا ئه‌و توانایـیانه‌ی نیـیه کۆنتڕۆڵی سـنووره‌کانی بکات. گوتیشی کێشه‌که ته‌نیا به هاوکاری هه‌ردوو لا چاره‌سه‌ر ده‌کرێت.
ڕۆژی چوارشه‌ممه تورکیا په‌یمانی دا له کرده‌وه له‌شـکریـیه‌کانی خۆی له‌ودیو سـنووری عێراق له دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی کورد به‌رده‌وام‌بێت که ناوچه‌که بۆ هێرشکردنه سه‌ر باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا به‌کارده‌هێنن.
له‌م هه‌فتانه‌ی دوایی په‌که‌که په‌ره‌ی به هێرشه‌کانی خۆی له دژی تورکیا داوه. تورکیاش له به‌رامبه‌ردا ژماره‌ی هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانی خۆی له دژی ئه‌و شوێنانه‌ی گومان ده‌کرێت بنکه‌ی سه‌رهه‌ڵـداوانی لێبێت زیادکردووه. له مانگی هه‌شت تورکیا گوتی به هێرشی ئاسـمانی و توپـبارانکردن نزیکه‌ی 160 سه‌رهه‌ڵـداوی کوردی کوشـتووه.
سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه هاوکارمان شوان سه‌عید گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر مه‌حمود عوسـمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:31 خوله‌كه.