Accessibility links

ئانکەرە: سەرۆکی ئێران ڕۆژی سێشەممە نایەت بۆ تورکیا


سەرۆکی ئێران ئیبراهیم ڕەئیسی
سەرۆکی ئێران ئیبراهیم ڕەئیسی

سەرۆکایەتی تورکیا بە دەزگای هەواڵی فرانس پرێسی وت سەرۆکی ئێران ئیبراهیم ڕەئیسی ڕۆژی سێشەممە سەردانی ئانکەرە ناکات وەکو ئەوەی کە پێشتر ڕاگەیەندرابوو، بەڵام هیچ هۆکارێکی نەخستەڕوو.

لە ماوەی ڕابردوودا لەم مانگەدا سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند ئیبراهیم ڕەئیسی سەردانی تورکیا دەکات، وتیشی دوو سەرۆکەکە باس لە پێکهێنانی وەڵامێکی هاوبەش دەکەن بۆ جەنگەکەی نێوان ئیسڕائیل و حەماس.

لە 11 ی مانگی یانزەدا ئەردۆغان لە فڕۆکەکەیدا لە کاتی گەڕانەوەیدا لە لوتکەکەی ڕیازی سعودیە وتی " لە 28 ی ئەم مانگەدا سەرۆکی ئێران ئیبراهیم ڕەئیسی سەردانمان دەکات."

هەواڵی سەردانەکە لەلایەن دەزگای ڕاگەیاندنی فەڕمی تورکیاشەوە ڕاگەیاندرا و بە شێوەیەکی بەرچاو لە ڕاگەیاندنەکانی تورکیادا باسی لێوەکرا.

سەرۆکایەتی تورکیا وتی ئەردۆغان ڕۆژی یەکشەممە لە ڕێی پەیوەندییەکی تەلەفونییەوە لەگەڵ ڕەئیسیدا قسەی کردووە. هێشتا ڕوون نیە کە ئایا سەردانەکە دواخراوە یاخود هەڵوەشێندراوەتەوە.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا، فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG