Accessibility links

ئەردۆغان سەرەخۆشی لە ڕوحانی دەکات


ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا ماتەمینی قوڵی خۆی بۆ حەسەن ڕوحانی سەرۆکی ئێران دەربڕیوە بەهۆی کوژرانی موحسن فەخری زادە، زانای ناوەکی ئێران.

سەرۆکایەتی تورکیا لە ڕاگەیاندنێکدا لەسەر تویتەرەکەی نووسیویەتی ئەردۆغان شەوی پـێنجەشەممە لە پەیوەندیـیەکی تەلەفۆنیدا ئەمەی بە ڕوحانی وتووە، وە کوشتنەکەی بە قێزەوەن ناودێرکردووە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی خەڵکی ئێران و خێزانی موحسن فەخری زادە کردووە.

پاشان گوتویەتی" بە کوشتنی فەخری زادە ئاشتی و ئارامی ناوچەکە کراوەتە ئامانج، وە بڕوای وایە بازنەکانی تاریکی، ئەوانەی دەیانەوێت سەقامگیری لە ناوچەکە تێکبدەن جارێکی دیکە دووچاری نائومێدی دەبن."

ئێران دەڵێت ئیسرائیل لە پشت کوژرانی فەخری زادەیە.

XS
SM
MD
LG