Accessibility links

سەرۆکی تورکیا دەڵێت بەردەوام دەبن لە کڕینی نەوت و غازی ئێرانی


سەرۆکی تورکیا دەڵێت وڵاتەکەی دەستبەرداری نەوت و غازی ئێران نابێت سەرەڕای سزاکانی ئەمەریکا بەسەر تاراندا.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانەی گەڕانەوەی بۆ تورکیا لە پاش بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک گوتیشی وڵاتەکەی باکی بە سزاکانی ئەمەریکا نیـیە کە ڕەنگە بەهۆی بازرگانیکردن لەگەڵ ئێران بەسەریدا بەسەپـێنرێت. جەختی کردووەتەوە ئەنکەرە نایەوێت هاوکاریـیەکانی لەگەڵ تاران ڕابگرێت.

سەبارەت بە پـێکهێنانی ناوچەی ئارام لە باکوری سوریا، ئەردۆغان گوتی کارەکان بەڕێوەدەچن بەپـێی ئەو خشتە کاتیـیەی بۆی دانراوە وە هەموو ئامادەکاریـیەکان لەسەر سنوور تەواوبوون. گوتیشی کە گەڕایەوە بۆ تورکیا قسە لەسەر ئەو هەنگاوانە دەکەن کە پـێویستە بنرێن و جێبەجێ بکرێن.

ئەردۆغان بەر لەوەی بۆ نیویۆرک بڕوات بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرزی گوتبوو لە میانەی سەردانەکەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا کۆدەبێتەوە بۆ وتووێژکردن لەسەر مەسەلەی ناوچەی ئارام و شیانی کڕینی سیستەمی بەرگری موشەکی جۆری پاتریۆتی ئەمەریکایی. بەڵام ئەو کۆبوونەوەیە ئەنجام نەدراوە.

XS
SM
MD
LG