Accessibility links

سەرۆکی تورکیا: شیانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەگەڵ ئێراندا هەیە لە دژی پەکەکە و پـژاک


سەرۆکی تورکیا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە شیانی هەیە لە هەر کاتێـکدا لەگەڵ ئێراندا ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پـژاک) ئەنجام بدەن.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ دووشەممە بەر لەوەی بەرەو عەممانی پایتەختی ئوردن بە ڕێبکەوێت، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە فڕۆکەخانەی ئەستەنبوڵ ئەمەی ڕاگەیاند، کاتێـک لە لایەن ڕۆژنامەوانێـک لە بارەی سەردانەکەی هەفتەی ڕابردووی سەرۆکی ئەرکانی لەشکری ئێران بۆ ئەنکەرە پـرسیاری لێکرد.

ئەردۆغان گوتی سەبارەت بە هاوکاری نێوان ئەنکەرە و تاران لەگەڵ جەنەڕاڵ محەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی لەشکری ئێران وتووێژیان کردووە و جەختیان لەسەر زیاترکردنی هاوکاریـیەکانی نێوانیان کردووەتەوە.

گوتیشی پژاک باڵی ئێرانی پەکەکەیە و ئەوان بەردەوام زیان بە تورکیا و ئێران دەگەیەنن، بۆیە هاوکاریـیەکانی نێوان ئەنکەرە و تاران وەها دەکەن بە شێوەیەکی خێراتر و لە ماوەیەکی کورتدا ڕووبەڕووی هەڕەشەکانی پەکەکە و پـژاک ببنەوە.

XS
SM
MD
LG