Accessibility links

ئەردۆغان دەڵێت ئەمەریکا بە کشانەوەی لە ڕێکەوتننامەی ناوکی ئێران دۆڕاو دەبێت


سەرۆکی تورکیا ناڕەزایی خۆی دەربڕی لە بەرامبەر کشانەوەی ئەمەریکا لە ڕێکەوتننامەی ناوکی لەگەڵ ئێراندا و دەڵێت ئەمەریکا بەم کارەی دۆڕاو دەبێت.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ چوارشەممە لە چاوپـێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی CNN ئنتەرناشناڵی ئەمەریکایی هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە بڕیارەکەی دوێنێ سێشەممەی سەرۆک ترامپ ئاشکراکرد و گوتی ئەمەریکا خۆی زەرەر دەکات وە ئێران هەرگیز دەستبەرداری ڕێکەوتننامەکە نابێت و هەتا کۆتایی پابەندی دەبێت.

گوتیشی ڕەنگە ئەمەریکا هەندێک دەستکەوتی لەم کشانەوەیە هەبێت یان نرخی نەوت بەرزببێتەوە، بەڵام زۆر وڵاتی هەژار دووچاری زیانی گەورە دەبن.

پاشان ڕەخنەی لە سەرۆک ترامپ گرت و گوتی ناکرێت لە خۆتەوە ڕێکەوتننامەیەک هەڵبوەشێنیتەوە وە ئەم شێوازە ئەو میکانیزمە نێودەوڵەتیـیە نیـیە کە کاری پـێدەکرێت.

گوتیشی بڕیارەکەی واشنتن ڕەنگە نەک تەنیا کاریگەری بەسەر ناوچەکەدا هەبێت بەڵکو بەسەر تەواوی جیهان، وە بوار دەدات قەیرانی نوێ سەر هەڵبدەن. هەروەها گوتی کاریگەری خراپی بەسەر ئابوری ناوچەکە و جیهان و تورکیا دەبێت.

XS
SM
MD
LG