Accessibility links

پوتن پشتیوانی ئێران و تورکیای دەست دەکەوێت لە کۆنگرەی ئاشتی سەبارەت بە سوریا


سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن پشتیوانی سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان و سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی دەست کەوت بۆ میوانداریکردنی کۆنگرەی ئاشتی سوریا تاوەکوو ڕۆڵێکی گرنگ ببینێت لەو هەوڵە سیاسییانەدا کە دەدرێن بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی ناوخۆی سوریا کە وا خەریکە بەشار ئەسەد تیایدا سەردەکەوێت بە پشتیوانی ڕوسیا.

کەناڵی عەرەبیە وتی گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن لە سوریا کۆبوونەوەیەکیان لە سعودیە ئەنجامداوە بۆ یەکخستنی هەڵوێستەکانیان پێش دەستپێکردنی دانوستانەکانی ئاشتی.

پوتن میوانداری سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی و سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگانی کرد لە سوتچی لەسەر دەریای ڕەش ڕۆژێک دوای ئەوەی میوانداری بەشار ئەسەدی کرد.

سێ سەرۆکەکە لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا داوایان لە هەریەک لە حکومەت و ئۆپۆزسیۆنی سوریا کرد کە بەشێوەیەکی ئەرێنی بەشدار بن لە سوتچی بەڵام تاکوو ئێستا کاتەکەی دیاری نەکراوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG