Accessibility links

بڕیارە ڕابەرانی ڕووسیا و تورکیا و ئێران کۆنفرانسێکی ڤیدیۆیی ئەنجام بدەن لەسەر سوریا


وێنەی ئەرشیف
وێنەی ئەرشیف

کرێملن رۆژی سێشەممە ڕایگەیاند ؛ سەرۆکەکانی ڕووسیا و ئێران و تورکیا سبەی چوارشەممە کۆنفرانسێکی ڤیدیۆیی ئەنجامدەدەن بۆ وتوێژکردن لەسەر شەڕ لە سوریا.

لە جەنگی نۆ ساڵەی سوریادا، ڕووسیا و ئێران پشتیوانکارانی بیانی سەرەکین بۆ هێزەکانی سەرۆک بەشار ئەسەد، هاوکات تورکیا پشتیوانی لە چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆن دەکات لە ژێر پرۆسەیەکی دپلۆماتی کە ساڵی 2017 لەسەری ڕێکەوتن بۆ خاوکردنەوەی شەڕ لە سوریا.

کرێملن گوتی ؛ بڕیارە وتوێژەکەی نێوان ڤلادمیر پوتن و حەسەن ڕوحانی و رەجەب تەیب ئۆردوگان کاتژمێر دەوروبەری 11بە کاتی گرینج دەستپێبکات.

دوای هەڵكشانی توندوتیژی و ئاوارەبوونی نزیکەی یەک ملیۆن کەس، تورکیا و روسیا لە مانگی سێدا رێکەوتن لەسەر راگرتنی پێکدادان لە هەرێمی ئیدلیب لە باکوری رۆژئاوای سوریا. لەم مانگەدا فڕۆکەی جەنگی گوندەکانی ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی سەرهەڵداوان بۆردومانکرد.

دوو هەفتە لەمەوبەر روسیا و تورکیا وتوێژی دوو قۆڵی نێوانیان لەسەر ئاستی وەزاری دواخست ئەوەی چاواوەڕوان دەکرا سەنگ بخاتە سەر سوریا و لیبیا، کە وڵاتێکی دیکەیە هەر یەک لە ڕووسیا و تورکیا هاوکاری لایەنێکی دژبەر بەوی دیکە دەکەن.

سەرچاوە: رۆیتەرز

XS
SM
MD
LG