Accessibility links

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا دەڵێت فەرماندە ئاسایشیـیەکانی وڵاتەکەی و ئێران لە دژی پەکەکە ڕێکەوتوون


وەزارەتی ناوخۆی تورکیا دەڵێت فەرماندەی ئاسایشی تورکی و ئێرانی ڕێکەوتوون لەسەر درێژەدان بە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشیان لە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ ماوەیەک.

وەزارەتەکە ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیاندنێکدا گوتی عارف چەتین فەرماندەی هێزەکانی جەندرمە و قاسم ڕەزائی فەرماندەی هێزەکانی سنووری ئێران لە پەیوەندیـیەکی تەلەفۆنیدا ڕێکەوتوون و تاووتوێی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانیان کردووە.

پاشان لە پەیوەندیـیەکی تەلەفۆنی دیکەدا هەردوو جێگری وەزیری ناوخۆی تورکیا و ئێران ستایشی ڕێکەوتنەکە و ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی نێوانیان کردووە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پـێشتر هەر لەم هەفتەیە گوتی وڵاتەکەی و ئێران پـێکەوە ئۆپەراسیۆنی لەشکری هاوبەش لە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان ئەنجام دەدەن، بەڵام سەرچاوەیەکی ئێرانی گوتی وڵاتەکەی بەشێک نەبووە لە ئۆپەراسیۆنەکە.

XS
SM
MD
LG