ڕاپـۆرتێـکی ئه‌ڵمانی ده‌ڵێت تورکیا جارێـکی دیکه ده‌سـتی به‌سه‌ر بارێـک چه‌کدا گرتووه که له ئێرانه‌وه به‌ره‌و سوریا ده‌برا.
ڕۆژنامه‌ی Suddeutsche Zeitung بنکه له میونخ له زاری سه‌رچاوه‌ی دیپـلۆماسـیـیهوه بڵاویکردووه‌ته‌وه که گوتوویانه هێزه‌کانی تورکیا کاروانێـکی باری چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیان له شـاری کیلیسی ناوه‌ندی باشوری وڵاته‌که له نزیک سنووری سوریا گرتووه. ڕاپـۆرته‌که له زاری سه‌رچاوه دیپـلۆماسـیـیهکانهوه ده‌شڵێت زۆر پـێده‌چێت چه‌که‌کان بۆ چه‌کداره‌کانی حزبوڵڵا له لوبنان ڕهوانهکرابن.
ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا و هه‌م ئێرانیش هیچ لێـدوانێـکیان له‌سه‌ر ڕاپـۆرته‌که نه‌داوه. هه‌روه‌ها ڕوون نیـیه که‌ی ئه‌و باره چه‌که ده‌سـتی به‌سه‌ردا گیراوه.
له مانگی سێ ئه‌نکه‌ره ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی ئاگادارکرده‌وه له‌وه‌ی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی له‌سه‌ر فڕۆکه‌یه‌کی بارهه‌ڵـگری ئێرانی دۆزیوته‌وه که به‌نیازبووه به‌ره‌و سوریا بڕوات. ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا فه‌رمانیان به فڕۆکه‌که دا له فڕۆکه‌خانه‌یه‌کی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که بنیشێته‌وه به گومانی ئه‌وه‌ی چه‌کی هه‌ڵگرتبێت. باره‌که سه‌کۆی هه‌ڵـدانی ڕۆکێتی تێدا بووه و هه‌روه‌ها خومپاره و کڵاشینکۆف و که‌ره‌سـته‌ی ته‌قه‌مه‌نی و که‌لوپه‌لی له‌شـکری.
به ناردنی ئه‌و باره ئێران بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی پـێشـێلکرد ئه‌وه‌ی لێی قه‌ده‌غه ده‌کات چه‌ک هه‌نارده بکات.