سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ده‌ڵێت ئه‌و ده‌یه‌وێت ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان وڵاته‌که‌ی و ئێران له ماوه‌ی پـێنج سـاڵی داهاتوودا سێ هێنده‌ی ئێسـتای لێبێت.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ڕۆژی پـێنجشه‌ممه ئه‌م قسه‌یه‌ی له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نێوان کاردارانی تورکی و ئێرانی له ئسـته‌نبوڵدا کرد، ئه‌مه‌ش له کاتێـکدا ئێران ڕووبه‌ڕووی ئه‌و سـزایانه ده‌بێته‌وه که له‌سه‌ری دانراون له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ئه‌مه‌ریکا و یه‌کێتی ئه‌وروپا و چه‌ند وڵاتێـکی دیکه به‌هۆی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی.
به‌ڕێز ئه‌ردۆگان گوتیشی ئه‌و خوازیاره ڕێـکه‌وتنێـک له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا مۆربکرێت بۆ کارئاسانی بازرگانی تا به‌های ئاڵوگۆڕی بازرگانی له 10 ملیار دۆلاره‌وه بگاته 30 ملیار دۆلار.
جێـگری یه‌که‌می سه‌رۆکی ئێران محه‌مه‌د ڕه‌زا ڕه‌حیمی که له کۆبوونه‌وه‌که ئاماده بوو ئه‌ویش له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان هاوڕابوو و گوتی پـێویسته تورکیا و ئێران ئاستی هاوکاری ئابوری له نێوانیاندا پـتر بکه‌ن.