Accessibility links

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ڕێنمایی تورکیا دەکات


سندوقی دراوی نێودەوڵەتی هانی دەسەڵاتدارانی تورکیای دا سیاسەتێکی ئابوری دوروست بگرێتەبەر تاوەکو دۆخی دارایی و ئابوری سەقامگیربێت.

گێری ڕایس گوتەبێژی ئەم ڕێکخراوە نێودەوڵەتیـیە ئەمڕۆ پـێنجشەممە ئەم ڕێنمایـیەی بۆ ئەنکەرە هەبوو، هاوکاتی ئەوەی تورکیا بەهای دراوەکەی دەشکێت و هەڵئاوسانی ئابوری تیایدا زیاتر دەبێت. گوتیشی ئەوان چاودێری پـێشهاتەکانی تورکیا لە نزیکەوە دەکەن، هەرچەندە هێشتا ئەنکەرە داوای پشـتیوانی دارایی لە ڕێکخراوەکەیان نەکردووە.

پاشان گوتی" لە ڕۆژشنایی ئەو گۆڕانکاریـیە بەردەوامانەی بەسەر بازاڕدا دێن، پـێمانوایە دەسەڵاتداران قازانج دەکەن ئەگەر بە ڕوونی سیاسەتێکی ئابوری دوروست نیشان بدەن."

جەختی کردەوە بەشێک لەو سیاسەتە ئەوەیە سەربەخۆیی بانکی ناوەندی تورکی مسۆگەربکرێت لە چۆنیەتی بڕیاردان بۆ سەقامگیرکردنی بەهای دراوی وڵاتەکە.

لە ئێستادا وەبەرهەمهێنەران ترسیان هەیە لەوەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا فشاربخاتە سەر بانکی ناوەندی وڵاتەکەی تاوەکو ڕێژەی سوود زیادنەکات، ئەمەش لە پـێناو هێشتنەوەی گەشەی ئابوری وەک خۆی.

مانگی ڕابردوو لیرەی تورکی 25% ی بەهاکەی لە دەستدا و ئەمەش وەهای کردووە هەڵئاوسانی ئابوری بگاتە بەرزترین ئاست لە ماوەی 15 ساڵی ڕابردوو. لە ئێستادا 100 دۆلاری ئەمەریکایی بە 660 لیرەیە.

XS
SM
MD
LG