Accessibility links

تورکیا دەڵێت دەستبەرداری شوێنەکانی نابێت لە ئیدلبی سوریا


وەزیری بەرگری تورکیا خەڵوسی ئاکار
وەزیری بەرگری تورکیا خەڵوسی ئاکار

وەزیری بەرگری تورکیا خەڵوسی ئاکار وتی وڵاتەکەی دەستبەرداری خاڵە چاودێرییە سەربازییەکانی نابێت لە ئیدلب کە کۆتا شوێنی ئۆپۆزسیۆنە لە باکووری سوریا، ئەمەش دوای هێرشەکانی حکومەتی سوریا لەو ناوچەیەدا.

دەزگای هەواڵی ئەنادۆڵۆ وتی هێزەکانی حکومەتی سوریا بەلایەنی کەمەوە سێ هێرشیان لەنزیک خاڵێکی چاودێری سەربازی تورکیاوە ئەنجامداوە لە ناوچەیەکی دابڕاو لە شەڕ لە ئیدلب، ئەم خاڵەش یەکێکە لەو دوانزە خاڵە چاودێرییەی کە بەپێی ڕێکەوتنێکی نێوان ڕوسیا و تورکیا و ئێران لە مانگی پێنجی ساڵی ڕابردوودا دانراون.

ئاکار بە ڕۆژنامەنووسانی وت " بەدڵنیاییەوە دوای هێرشەکانی ڕژێمی سوریا ئەو ناوچانە چۆڵ ناکەین، لە هیچ شوێنێک ئەوە ڕوونادات."

وتیشی " هێزە چەکدارەکانی تورکیا لەو ناوچانە ناکشێنەوە."

ئاکار وتی " ڕژێمی سوریا ئەوەی لەتوانایدا بێت دەیکات بۆ ئەوەی ئەم ڕەوشەی ئێستا تێکبدات، ئەمەش لەڕێی بەکارهێنانی بەرمیلی پڕ لە تەقەمەنی و هێرشە وشکانییەکان و هێرشی ئاسمانیەکانەوە."

وتیشی بەهۆی ململانێکانی مانگی ڕابردووەوە 300 هەزار کەس ئاوارەبوون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG