Accessibility links

ئەردۆگان: نزیکەی 250 هەزار کەس لە ئیدلبی سوریاوە بەرەو تورکیا هەڵدێن


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان وتی نزیکەی 250 هەزار کەس لە ئێستادا لە ئیدلبی سوریاوە بەرەو تورکیا هەڵدێن و ئەنقەرە هەوڵدەدات ڕێگەیان لێبگرێت سنووری تورکیا تێنەپەڕێنن.

تورکیا نزیکەی 3.7 ملیۆن پەنابەری سوری لە خۆگرتووە کە گەورەترین ژمارەی پەنابەرانە لە جیهاندا. لە ئێستادا لەوە دەترسێت ژمارەیەکی دیکە بێنە وڵاتەکەوە دوای ئەوەی هێزەکانی ڕوسیا و سوریا هێرشەکانیان بۆ سەر ئەو ناوچەیە چڕکردۆتەوە کە دوایین شوێنی ئۆپۆزسیۆنە لە سوریادا.

ئەردۆگان لە کۆنگرەیەکدا لە ئەنقەرە وتی " لە ئێستادا نزیکەی 200 هەزار بۆ 250 هەزار کۆچبەر بەرەو سنوورەکانمان دێن. هەوڵدەدەین لەڕێی هەندێک ڕێوشوێنەوە ڕێگەیان لێبگرین بەڵام ئەمە شتێکی ئاسان نیە، ئەوە شتێکی قورسە چونکە ئەوانیش مرۆڤن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG