Accessibility links

بەرپـرسی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی لە بەرامبەر ڕەوشی تورکیا دەردەبڕێت


بەرپـرسی ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی لە بەرامبەر ڕەوشی تورکیا لە پاش هەوڵی کودەتاکەی ساڵی ڕابردوو دەربڕی.

زەید رەعەد ئەلحسێن ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە جنێڤ گوتی زۆر نیگەرانە سەبارەت بەو دەستگیرکردن و لە کار دەرکردنە بە کۆمەڵانەی لە تورکیا ئەنجام دەدرێن. گوتیشی نابێت بە ناوی نەهێشتنی تێرۆر مافەکانی مرۆڤ پـێشێلبکرێن.

باسی لە کاردەرکردنی نزیکەی 4 هەزار فەرمانبەری حکومی کرد کە نزیکەی هەزار کەسیان فەرمانبەری وەزارەتی دادن. گوتی پـێیوانیـیە دەرکردنی ئەم ژمارە زۆرە بەپـێی ڕێوشوێنە یاسایـیەکان ئەنجام درابن.

هەروەها نیگەرانی زۆری خۆشی دەربڕی لە بەرامبەر درێژەکردنەوەی ماوەی باری نائاسایی لە تورکیا کە لە 18 ئەم مانگی چوارە لە پاش ڕیفراندۆمەکە لە پەرلەمانی تورکیا پەسەندکرا. گوتی ئەم بڕیارە لە نێو دۆخێکی ترسناک لە وڵاتەکە بڕیاری لەسەر دراوە.

لە پاش هەوڵی کودەتاکەی 15 ی مانگی حەوتی ساڵی 2016 دەسەڵاتدارانی تورکیا زیاتر لە 47 هەزار کەس دەسـتگیرکردووە و دەیان هەزار کەسی دیکە لە کارەکانیان دەرکردووە.

XS
SM
MD
LG