کاربه‌ده‌سـتانی تورکیا ده‌ڵێن به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه هێزێـکی تایبه‌تی وڵاته‌که‌یان هه‌ڵی‌کوتاوه‌ته سه‌ر ئه‌و که‌شـتیـیه‌ی ئێواره‌ی هه‌ینی ڕفێندرا. ده‌شڵێن یه‌ک ڕفێنه‌ر هه‌بووه و کوژراوه.
فه‌رمانداری ئسته‌نبوڵ حسێن عه‌ونی موتلو ڕۆژی شه‌ممه به په‌یامنێرانی گوت هه‌موو سه‌رنشینانی که‌شتـیـیه‌که له‌گه‌ڵ تاقمه‌که‌ی سه‌لامه‌تن، به‌ڵام ناسـنامه‌ی ڕفێنه‌ره‌که نه‌زانراوه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه پـێشـتر هه‌واڵه‌کان باسیان له 5 ڕفێنه‌ر ده‌کرد و ده‌یانگوت ته‌قه‌مه‌نیشیان پـێـیه.