کۆمه‌ڵێـک که گومان ده‌کرێت میلیتانی کوردبن له شـارۆچکه‌یه‌کی سه‌ر که‌نار ده‌ریا له نزیک ئسته‌نبوڵ که‌شـتیـیه‌کی گه‌شـتیاریـیان ڕفاندووه که 24 که‌سی له ناودایه.
وه‌زیری هاتوچۆی تورکیا بن عه‌لی یڵدرم شه‌وی هه‌ینی گوتوویه‌تی هێشـتا مه‌به‌ستی ڕفێنده‌ران نه‌زانراوه، به‌ڵام هه‌واڵ هه‌یه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن ڕفێنه‌ران په‌یوه‌ندیـیان به پارتی کرێـکارانی کوردسـتانه‌وه هه‌یه. گوتی که‌شتیـیه‌که که ناوی (کارته‌په)یه سووته‌مه‌نی تێدا نه‌ماوه پاش ئه‌وه‌ی له ئزمیت ده‌رچووه و له ده‌ریای مه‌ڕمه‌ڕه له‌نگه‌ری گرتووه. گوتیشی ڕفێنه‌ران داوای خۆراک و سووته‌مه‌نی ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها وه‌زیری هاتوچۆ گوتی کاربه‌ده‌سـتان تاووتوێی داواکاریـیه‌کان ده‌که‌ن به له‌به‌ر چاوگرتنی سه‌لامه‌تی ئه‌و 18 سه‌رنشینه‌ی ناوی که پـێنجیان ژنن. که‌سه‌کانی دیکه 4 ی تاقمی که‌شـتیـیه‌که‌یه له‌گه‌ڵ 2 که‌س که ڕاهێنانیان پـێـده‌کرێت. عه‌لی یڵدرم گوتووشیه‌تی هیچ ئاماژه‌یه‌ک نیـیه بۆ ئه‌وه‌ی که‌س زیانی پـێـگه‌یشتبێت.
یه‌ک له ڕفێنه‌ران گوتوویه‌تی بۆمبی پـێـیه، به‌ڵام کاربه‌ده‌سـتانی تورک گوتوویانه ناتوانن بڵێن ئه‌و قسه‌یه ڕاسته.
ژماره‌یه‌ک له که‌شتی پاسه‌وانانی که‌ناره‌کانی تورکیا دوای که‌شتییه ڕفێندراوه‌که که‌وتوون.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی تورکیا ده‌ڵێن که‌شتیـیه‌که ئێواره‌ی هه‌ینی له نێوان ئزمیت و کۆلجووک له پارێزگای کۆجه‌لی هاتوچۆی ده‌کرد له‌و ده‌مه‌ی ڕفێنه‌ران ده‌سـتیان به‌سه‌ردا گرت.