Accessibility links

هەدەپە بە فەرمی داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ڕیفراندۆمەکەی تورکیا دەکات

  • VOA News

پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ئەمڕۆ چوارشەممە بە فەرمی داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ڕیفراندۆمەکەی ڕۆژی یەکشەممەی خستە بەردەم دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا.

میدحەت سانجار جێگری هاوسەرۆکی هەدەپە لەم بارەیەوە گوتی "هەڵمەتی بانگەشە بۆ ڕیفراندۆمەکە لە کاتێکدا ئەنجام درا کە حاڵەتی باری نائاسایی لە وڵاتەکەدا ڕاگەیەندراوە و هەردوو هاوسەرۆکی هەدەپە دەسـتگیرکراون و کاندیدەکانی هەدەپە بۆ چاودێریکردنی بنکەکانی دەنگدان ڕەتکران و پارە و دامودەزگای دەوڵەت بەکارهێنران بۆ پشـتیوانیکردن لە هەڵمەتی بانگەشەی لایەنی ئەرێ بۆ گۆڕینی دەستور، ئەمانە هەموویان لە شەرعیەتی دەنگدانەکە کەم دەکەنەوە."

ئاماژەی بۆ بڕیارەکەی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکان کرد، ئەوەی لە دوایـین ساتدا ڕایگەیاند بۆ هەژمارەکردنی دەنگی کارتەکانی مۆرنەکراون، گوتی ئەمە وەها دەکات نەتوانرێت بزانرێت کام دەنگە ڕاستەقینەیە و کامە ساختەیە.باسی لەوەش کرد هەندێک دەنگدەر نەیانتوانیبوو بە نهێنی دەنگی خۆیان بدەن.

هەروەها بە ڕۆژنامەوانانی گوت" ئەم ڕیفراندۆمە بۆ هەمیشە جێی مشتومڕ دەبێت، وە ناکرێت گۆڕانکاری لە سیستمی سیاسیدا بکرێت لەسەر بنچینەی ڕیفراندۆمێک کە ناڕەوا و جێی مشتومڕبێت."

جێی ئاماژەیە میدحەت سانجار ئەندامی پەرلەمانی تورکیایە و پـرۆفیسۆری یاسای دەسـتوریـیە و کاتی خۆی لە زانکۆی ئەنکەرە مامۆستای سەڵاحەدین دەمیرتاش بوو.

XS
SM
MD
LG